گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

حکومەتى هەرێم بڕیارێکى لەسەر دەرماڵەى فەرمانبەران دەرکرد

2021.05.26 - 14:15
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم بڕیارێکى لەسەر دەرماڵەى فەرمانبەران دەرکرد

ناس کورد-


حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا خەرجکردنی دەرماڵەی ئەوانەی شایستەن پارێزراو بێت و دادپەروەریی ھەبێت لە خەرجکردنیدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى حکومەتى هەرێم کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆدا گفتوگۆ دەربارەی میکانیزمی جێبەجێکردنی ماددەی پێنجەم لە یاسای چاکسازی ژمارە ( 2 ) ی ساڵی 2020 تایبەت بە ڕێکخستنەوەی دەرماڵەکان کرا لە بەر ڕۆشنایی یاسا بەرکارەکان.

 

جەختیشیکراوەتەوە، پێویستە خەرجکردنی دەڕماڵەی ئەوانەی شایستەن پارێزراو بێت و دادپەروەریی ھەبێت لە خەرجکردنی دەڕماڵەکان و جێگیر بکرێت بۆ ئەوانەی کە شایستەن بە پێی یاسا بەرکارەکان.