ناس کورد-
ڕێکخەری ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی گۆڕان سوربوونى بزوتنەوەکەى لەسەر سیستمى پەرلەمانی لە دەستوردا ڕاگەیاند و دەڵێت، سیستەمێکیان ناوێت سەرۆک بکاتە سوڵتان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هۆشیار عومەر ئەمڕۆ چوارشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمریکا وتى، "نامانه‌وێت ده‌ستورێك هه‌بێت كه شێوازێك له‌حكومڕانی تێیدا سه‌رۆكێك دروستبكات به‌پله‌ی سوڵتانه‌كانی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست و هاوڵاتیان بكات به‌كۆیله‌ی بێ ده‌ست و پێ".
وتیشى، "هه‌ڵوێستی گۆڕان نەگۆڕە و سیسته‌می په‌رله‌مانی باشترین سیسته‌مه، ئه‌مه شتێكه قابیلی گفتوگۆ نییه."
هۆشیار عومەر ئاماژەی بەوەشکردووە، "ده‌بێت ده‌ستورێكی ڕێكوپێكمان هه‌بێت كه سیسته‌می حوكمڕانی ڕێكبخاته‌وه، ده‌سه‌ڵاته‌كان چ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان بێت چ دادوه‌ری بێت یان جێبه‌جێكردن بێت به‌ته‌واوه‌تی لێك جیابكاته‌وه".
لەگەڵ دەستپێکردنەوەى گفتوگۆى لایەنە سیاسییەکان بۆ ئامادەکردنى رەشنوسى دەستور، ناکۆکى لایەنەکان لەسەر سیستمى حکومڕانى خەریکە سەریهەڵدەداتەوە، لەنێوان سیستمى پەرلەمانى و سەرۆکایەتیدا.
لەخولى پێشووى پەرلەمانى کوردستاندا و لەپرسی دەستوردا ناکۆکى گەورە لەنێوان لایەنەکان دروست بوو لەسەر سیستمى سیاسی لەنێوان سەرۆکایەتى و پەرلەمانیدا، پارتى جەختى لە سیستمى سەرۆکایەتى دەکردەوە و لایەنەکانیش تریش لەگەڵ سیستمى پەرلەمانیدا بوون.
فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی یەکشەممە (23ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، دەبێت خەڵک بڕیاربدات لەسەر ئەوەى سەرۆک لەناو پەرلەمان هەڵبژێردرێت یان لەلایەن خەڵکەوە کە لەخولى پێشووى پەرلەماندا ناکۆکى گەورەى لەسەر دروستبوو.
لاى خۆیەوە، ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی (24ی ئایاری 2021) لە لێدوانێکدا بۆ"ناس کورد" ڕایگەیاند "یەکێتی سورە لەسەر ئەوەی کە دەبێت سیستمی حکومرانیی لە هەرێمی کوردستان پەرلەمانی بێت، دەبێت سەرۆک لە ناو پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت".