گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موچەی پێشمەرگە

فراکسیۆنى پارتى: موچەى هێزەکانى پارتى و یەکێتى جیاکرایەوە

2021.05.26 - 10:35
App store icon Play store icon Play store icon
فراکسیۆنى پارتى: موچەى هێزەکانى پارتى و یەکێتى جیاکرایەوە

ناس کورد-

بڕیاردەرى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، پێدانى موچەى یەکەکانى 70ى یەکێتى و 80ى پارتى جیاکراوەتەوە و یەکێتى بەئەنجامدانى ئەو کارە تۆمەتبارکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەهمەن کاکە عەبدوڵا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى فەرمى حزبەکەى کە "ناس کورد" بینیویەتى وتى، "هێزەکانى 70و 80 تەنها تەمویلى موچەکانیان لەیەک سەرچاوەوە دەهات، ئێستا ئەوەش جیاکرایەوە".

 

وتیشى، "ئەو تەمویلە یەکێتى دەڵێت نایدەین بە حکومەت و خۆمان موچە بە هێزەکانى 70 دەدەین".

 

لەدواى گۆڕانکاریی لە لیستى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم بە پاساوى کەمى داهات، شەرێکى ڕاگەیاندنى توند لەنێوان پارتى و یەکێتى دەستیپێکردووەو یەکترى بە هۆکارى پێنەدانى موچە تۆمەتبار دەکەن.

 

پارتى یەکێتى تۆمەتباردەکات بەوەى داهاتى سلێمانى نەگەڕاندووەتەوە بۆ حکومەت، ئەوەش بە هۆکارى دواکەوتنى موچە دادەنێت، یەکێتیش حکومەت تۆمەتبار دەکات و جەخت لە رادەستکردنى داهاتى سلێمانى دەکاتەوە.