گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەریتانیا، ئێران بە هێرشکردنە سەر دوو کەشتیەکەی کەنداوی عومان تۆمەتبار دەکات

2019.06.15 - 09:34
App store icon Play store icon Play store icon
بەریتانیا، ئێران بە هێرشکردنە سەر دوو کەشتیەکەی کەنداوی عومان تۆمەتبار دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ڕایگەیاند، بڕوایان وایە سوپای پاسداران ئەنجامدەری ئەو هێرشەیە کە کرایە سەر دوو کەشتی نەوتهەڵگر لە کەنداوی عوممان. جێرمی هەنت وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا، هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی هێرشی سەر دوو کەشتیە نەوتهەڵگرەکەی کەنداوی عوممان خستەڕوو. هەنت جەختی کردووەتەوە، "هێرشەکانی ئەم دواییە دەرخەری سیاسەتی ئێرانە، کە دەبێتە هۆی تێکدانی سەقامگیری و مەترسییەکی گەورەیە لەسەر ناوچەکە." وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئیدانەی هێرشکەی کردووە و بە پێشیلکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکانی زانیوە، لەگەڵ ئەوەشدا داوای لە ئێران کردووە؛ دەستبەجێ "چالاکییە بێزارکەرەکانی بووەستێنێت کە دەبێتە هۆی تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە." ڕۆژی پێنجشەممە 13ی حوزەیرانی 2019 دوو کەشتی نەوتکێش، لە کەنداوی عوممان هێرشیان کرایە سەر و بەهۆیەوە ئاگریان گرت، ئەمریکا و بەریتانیا ئێران بە ئەنجامدەری هێرشەکان تۆمەتبار دکەن.