ناس کورد-
ڕاوێژکارى ئابورى سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، داهاتى نەوت قەرەبووى هەموو کورتهێنانێکى بودجە دەکاتەوە، ئەگەر تێکڕاى نرخ 62 دۆلار بێت کە لە بودجەدا بە 45 دۆلار خەمڵێنراوە ئەوا زیادەکەى وەکو داهاتێکى کاش دەمێنێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەزهەر محەمەد ساڵح (26ى ئایارى 2021) لە میانەى لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى (المدى) ڕایگەیاندووە، بودجە خەرجى و داهات دەگرێتەوە و داهاتى ئەم مانگەش بە 45 دۆلار بۆهەر بەرمیلێک نەوت دیاریکراوە سەربارى قەرزەکان و لەکاتى زۆربونى داهاتیشدا قەرزەکان ڕادەگیرێن.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، بودجە پلانى دارایى ساڵانەیە و داهاتەکانیش بەپێى پلانەکانى ئەو بودجەیە خەرج دەکرێت و لەکاتى زیادکردنى پلەى وەزیفى یاخود پڕۆژە و پرسى تر ئەوا خەرجیەکانیش بەپێى بڕگەکانى بودجەکە و لەڕێگەى داهاتە نەوتى و ناتەوتییەکانەوە جێبەجێ دەکرێت.
ساڵح دەشڵێت، ئەگەر داهاتەکان بەشى خەرجییەکانى کرد بەبێ قەرزکردن ئەوا دۆخەکەش هاوتەریب دەبێتەوە بەڵام ئەگەر داهاتەکان زیاتربوون لەخەرجییەکان ئەوا زیادەى مانگى ڕابردوو دەکرێتە داهات بۆ مانگى داهاتوو.
بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى نەوتى عێراق، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، لە مانگی نیسانی رابردوودا داهاتى نەوت زیاتر لە 74 ملیۆن دۆلار زیادی کردووە.