گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

دوای داڕمانی بەرامبەر دۆلار.. بەریتانیا شەڕی دژی بیتکۆین دەستپێکرد

2021.05.26 - 08:47
App store icon Play store icon Play store icon
دوای داڕمانی بەرامبەر دۆلار.. بەریتانیا شەڕی دژی بیتکۆین دەستپێکرد

ناس کورد-

لەدوای دابەزینی بەرچاوی نرخەکەى لە بەرامبەر دۆلار، بەریتانیا بڕیاری دا بە قەدەغەکردنی هەموو ڕیکلامێک بۆ دراوی بیتکۆین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی گاردیان لە هەواڵێکی ئەمڕۆ چوارشەممەدا (26ی ئایاری 2021) ئاشکرای کرد، حکومەتی بەریتانیا هەموو ئەو ڕیکلامانەى قەدەغە کردووە کە هانی خەڵک دەدەن بیتکۆین بکڕن، پاش ئەوەى دەستەی چاودێری ڕیکلامەکان وتوویەتی کە ئەو ڕیکڵامانە "نابەرپرسانە و شاراوەن."

 

لە ئەیلولی ڕابردووەوە، هەڵمەتێکی چڕی ڕیکلامکردن بۆ بیتکۆین لە میترۆ و وێستگەکان پاس لە بەریتانیا دەستیپێکردووە لەژێر دروشمی، "ئەگەر دراوی بیتکۆینت لەژێر زەویی بینی، هەر ئێستا کاتی کڕینیەتی."

 

بڕیارەکەى حکومەتی بەریتانیا دوای داڕمانێکی بەرچاوی ئەو دراوە ئەلیکترۆنییە هات لەم هەفتەیەدا کە 30%ی نرخەکەى لەدەستدا، ئەوەش پاش ئەوەى لە نیسانی ڕابردوودا نرخی هەر بیتکۆینێک گەیشتە 60 هەزار دۆلار، لەئێستا هەر بیتکۆینێک بەرامبەر 39 هەزار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

ڕۆژنامەی گاردیان دابەزینی بیتکۆینی بەستووەتەوە بە بڕیاری چین بۆ ڕێگریکردن لە بانکەکانی بۆ مامەڵەکردن بە بیتکۆینەوە.

 

دەستەی چاودێری ڕیکلامی بەریتانیا چەندین سکاڵای بۆ چووەتەوە لەبارەى ئەو ڕیکڵامانە و دەڵێن کە ڕیکڵامەکان باس لە مەترسیداری بابەتەکە ناکەن و خەڵکی چەواشە دەکەن.

 

سکاڵاکان باسیان لەوەشکردووە کە ئەو ڕیکلامانە "نەبوونی شارەزایی خەڵکیان قۆستووەتەوە."