ناس کورد-
سەرۆکى دادگاى پێداچونەوەى هەولێر رادەستکردنەوەى سەدان داواکراوى بە دادگاکانى بەغدا راگەیاند و جەخت لە بوونى هەماهەنگى دەکاتەوە لەگەڵ دادگاکانى فیدراڵ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئیبراهیم ئیسماعیل ئەمڕۆ چوارشەممە بە رۆژنامەى سەباحى فەرمى عێراقى راگەیاند، ئەنجومەنى دادوەرى هەرێم سەدان داواکراوى لەپارێزگاى هەولێر رادەستى دادگاکانى عێراق کردووەتەوە.
وتیشى هەماهەنگى گەورە هەیە لەنێوان هەردولا بۆ ئاسانکاریی رێوشوێنەکانى رادەستکردن و ئاڵوگۆڕى داواکراوان.
سەرۆکى دادگاى پێداچونەوەى هەولێر باسى لەوەشکردووە، لیژنەیەکى هاوبەش لەنێوان هەردوو ئەنجومەنى دادوەرى هەرێم و بەغدا پێکهاتووە و کارى بەردەوام دەکەن بۆ ئاسانکاریی رێوشوێنەکانى دەستگیرکردن و ئاڵوگۆڕى زانیارى.