گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری رۆشنبیری باسی ’’کچە مۆدێلەکان و قەدەغەکردنی دراما نەشیاوەکان’’ دەکات

2021.05.25 - 20:57
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری رۆشنبیری باسی ’’کچە مۆدێلەکان و قەدەغەکردنی دراما نەشیاوەکان’’ دەکات

ناس کورد-

وەزیری ڕۆشنبیریی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان دەربارەی پرسی "دراما نەسیاوەکان و کچە مۆدێلەکان" قسەی کرد و ڕایگەیاند، بەهۆی کچە مۆدێلەکانەوە سێ بەرنامەی سێ کەناڵیان ڕاگرتووە و سزایان داون، هەروەها بۆردێکیشیان بۆ ڕێگریکردن لە پەخشکردنی دراما نەشیاوەکان پێکهێناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد سەعید عەلی، وەزیری ڕۆشنبیریی هەرێم لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان (سێشەممە 25ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "وەڵاممان بۆ ئەو کەسانەی کە باسی کچە مۆدێلەکان دەکەن، ئێمە لێپرسینەوەمان کردووە، لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی ئەوەوە بەپێی یاسا و بە بڕیاری داواکاری گشتیی سێ بەرنامەی سێ کەناڵمان داخست و سزامان دان."

 

وتیشی، "وەزارەتی ڕۆشنبیری لایەنی جێبەجێکار نییە، بەڵکو کێشەکان و سەرپێچییەکان دیاری دەکات، وەزارەتی گواستنەوە  و گەیاندن و داواکاری گشتیی دێنە سەر خەت بۆ لێپێچینەوە و سزادانی ئەو کەناڵانە."

 

هاوکات دەربارەی ڕێگریکردن لە بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیانەی دەبنە هۆکاری بڵاوبوونەوەی توندوتیژی، وەزیری ڕۆشنبیری باسی لەوەکرد، "وەزارەتی ڕۆشنبیری ناتوانێت بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیانە کۆنتڕۆڵ بکات، چونکە لەئێستادا هەرکەسێک بۆخۆی بە مۆبایلەکەی ڤیدیۆ تۆماردەکات و بڵاویدەکاتەوە، ئێمە تەنها دەتوانین لێپرسینەوە لە کەناڵە فەرمییەکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنوسان بکەین."

 

هەروەها لەبارەی قەدەغەکردنی دراما نەشیاوەکان، وەزیری ڕۆشنبیری ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە بەڕیوەبەرایەتییە گشتییەکانمان لە شار و شارۆچکەکان  ئاگاداکردووەتەوە کە ئەو حاڵەتانە تۆماربکەن و بینێرن بۆ بۆردێک کە بۆردەکە پێکهاتووە لە نوێنەری وەزارەتی ڕۆشنبیری، وەزارەتی ئەوقاف، داواکاری گشتی، سەندیکای ڕۆژنامەنوسان، توندوتیژی دژی ژنان و زانکۆی سەڵاحەدین."

 

ئەوەشی خستەڕوو، "ئەو بۆردە هەڵدەستێت بە بەدواداچوون بۆ ئەو درامایانە و ئەوان دیاریدەکەن کە چی درامایەک نەشیاوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە بڵاوکردنەوەی بگرن."