گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری

وەزارەتی پیشمەرگە دەیەوێت موچەی پێشمەرگە بە ئەلیکترۆنی بکات

2021.05.25 - 18:49
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی پیشمەرگە دەیەوێت موچەی پێشمەرگە بە ئەلیکترۆنی بکات

ناس کورد-

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکان ئەنجام داوە بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی موچەی پێشمەرگە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (25ی ئایاری 2021) دەڵێت، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی، هاوڕێ لەگەڵ کۆڵۆنێڵ یان تێن هۆڤ، ڕاوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا کۆبونەوەیەکی بەڕێوەبرد لەگەڵ نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەزارەت بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی موچەی پێشمەرگە."

 

دەشڵێت، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیەکان پێکهاتبوون لە نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری سەربازی، بەڕێوەبەرایەتی پلاندانان ورێکخستنی میلاکات، بەرێوەبەرایەتی ئیدارەی ئەفسەران، بەرێوەبەرایەتی ئیدارەی کارمەندان وبەرێوەبەرایەتی گەیاندن.

 

ڕاشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت "لەسەر دروستکردنی داتابەیسێکی ناوەندی لە وەزارەت کراوەتەوە بە هەماهەنگی ئەو لایەنانە وپاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانان، بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا پڕۆژەکە بە ئەنجام بگات و هەنگاو بنرێت بۆ جێبەجێکردنی."

 

May be an image of 2 people, people standing and military uniform