کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
شەوی ڕابردوو لە شاری هەڵەبجە دوو پۆلیس لە دەستی دەستی هاوڵاتییەک کە پێشمەرگەیە کوژران، دواتر بکوژەکە بە برینداری دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
رائید بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە لەراگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کاتژمێر 12ی شەوی رابردوو، لەناو بازاڕی هەڵەبجە لەئەنجامی شەڕ و تەقەکردن، دوو کارمەندی پۆلیس کوژراون.
بە وتەی وتەبێژەکەی پۆلیسی هەڵەبجە، پۆلیسی یەکەم ناوی (ا. ج. ح) کە تەمەنی 35 ساڵە و کارمەندی بنکەی پۆلیسی شەهید سەرکارە دانیشتووی گەڕەکی بامۆکە، هەروەها پۆلیسی دووەم ناوی (ب. ص. ق) کە تەمەنی 34 ساڵە و کارمەندی پۆلیسە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاسەوانیەکانی سلێمانی لەسەر میلاکی کۆمەڵی ئیسلامی، دانیشتووی گەڕەکی شێخ ئیسماعیلە.
ڕائید بەرزان باسی لەوەش کردووە تۆمەتباری رووداوەکە کە ناوی (ا. ن. ا) کە تەمەنی 32 ساڵ و پێشمەرگەیە لەهێزەکانی70 و دانیشتووی گەڕەکی کانی شێخە، لەلایەن هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشەوە بەبرینداریی دەستگیر کراوە و بەپێی ماددەی یاسایی 406 بەند کراوە و لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە بەدەوامە.