گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ئەنجومەنێکی سەربازی بۆ ئەو پۆلیسانەى سلێمانی دروست کرا کە هێرشیان کردە سەر هاوڵاتییەک

2021.05.25 - 16:37
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنێکی سەربازی بۆ ئەو پۆلیسانەى سلێمانی دروست کرا کە هێرشیان کردە سەر هاوڵاتییەک

ناس کورد-
پۆلیسی سلێمانى ڕایگەیاند، ئەنجومەنێکى سەربازی پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوى هێرشکردنە سەر گەنجێک لەلایەن ژمارەیەک پۆلیسەوە کە لەدواى ڕووداوەکەوە دەستگیرکراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلیمانی لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (25ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، ئەنجومەنی لێکۆڵینەوەی سەربازی بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشکردنە سەر گەنجێک لەلایەن ژمارەیەک پۆلیسی فریاکەوتن پێکهێنراوە و ئەگەر دەرکەوت کەمتەرخەم بوون و بەڵگەکان پشتڕاستکرانەوە ئەوا سەرجەمیان دەدرێنە دادگای سەربازی.

 

سەبارەت بەو ماددەیە یاساییەی کاری پێدەکرێت بۆ سزادانیان، وتەبێژەکەی پۆلیسی سلێمانی وتی، "ئەو ئەنجومەنەی پێکهێنراوە لە ئێستادا بەپێی بەڵگە ڤیدیۆیی و شایەتحاڵەکان لێکۆڵینەوە دەکات، ئەگەر کەمتەرخەمی هەبوو ڕێکاریان لەگەڵ دەگیرێتەبەر ئەویش دوای ئەوەی ڕەوانەی دادگای سەربازی دەکرێن سزاکە دیاری دەکرێت".

 

لەبارەی ئەوەی ئەگەر ئەو کەسەی هێرشیکراوەتە سەر سکاڵای تۆمار نەکرد کاریگەری لەسەر لێکۆڵینەوەکان دەبێت، سەرکەوت ئەحمەد ڕایگەیاند، بەڵگە ڤیدیۆی و شایەتحاڵەکان بەڵگەن و پشتیان پێدەبەسترێت چونکە ئەوان لەکاتی ئەرکی فەرمیدا بوون.

 

دوێنێ گرتەیەکى ڤیدۆیی بڵاوبووەوە کە تێیدا دەردەکەوێت چەند پۆلیسێک لە سلێمانی هێرش دەکەنە سەر هاوڵاتییەک و هەموویان پێکەوە لێی دەدەن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (24ی ئایاری 2021) رایگەیاند "لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چەند کارمەندێکی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ڕاگیران، دوای ئەوەی لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیاری دەستگیرکردنی ژمارەیەک تۆمەتبار لەگەڕەکی چوارباخ بەشێوەیەکی نەشیاوو دور لەرێزگرتن لەبنەماکانی مافی مرۆڤ ھێزی خۆیان بەرامبەر تۆمەتباران بەکارھێنا".