ناس کورد-
وەزارەتی ناوخۆی ئێران بەشێوەیەکی فەرمی ناوی ئەو حەوت کەسەی ئاشکرا کرد، کە پەسەندکراون بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، سێ کەسیشی لەبەربژێرەکان بۆ ئەو پۆستە دوورخستەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسی "ڕوسیا تودەی" ( 25ی ئایاری 2021) بڵاوى کردەوە، ئەنجومەنی پاراستنی دەستور حەوت کاندیدی بۆ هەڵبژاردنەکانیی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامی ئێران پەسەند کردووە و سێ بەربژێری دیکەشی لەپرۆسەکە دوورخستووەتەوە".
ئاماژە بەوە کراوە ئەوانەی ناوەکانیان پەسەندکراون بۆ ئەوەی بەشداریی لەهەڵبژاردنەکان بکەن بریتین لە (ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری، موحسین ڕەزائیی، سکرتێری کۆمکاری چاودێرکردنی بەرژەوەندی ڕژێم، عەلی رەزا زاکانی، سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەکانی پەرلەمان، ئەمیر حەسەن، جێگیری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، عەبدولناسر هیمەتی، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران و موحسن میهرعلی زادە، سەرۆکی یەکێتی زۆرانبازیی ئێران".
هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، ئەنجومەنی پاراستنی دەستور بریاریداوە سێ کاندید لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی ئەو سەرۆکایەتییەدا دوور بخاتەوە بە پاساوی ئەوەی گونجاونین بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە کە ئەوانیش بریتین لەئەحمەدی نەژاد، سەرۆکی پێشووی ئێران،عەلی لاریجانی، سەرۆکی ئەنجومەنی شورا و ئیسحاق جەهانگیری، جێگری سەرۆکی ئێستای ئێران".