ناس کورد-
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، داهاتی فرۆشی مانگی نیسانی رابردوو زیاتر لە 74 ملیۆن دۆلار زیادیکردووە و کۆی داهاتى نەوت پێنج مليار و 549 مليۆن و 517 هەزار دۆلار بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە (25ی ئایاری 2021) لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بەگوێرەی داتاکانی کۆمپانیای سۆمۆ لە مانگی نیسانی ڕابردوودا لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوریی عێراق، بڕی 85 ملیۆن و 534 هەزار و 916 بەرمیل بووە.
ئاماژە بەوەشکراوە "بڕی ئەو نەوتەشی لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە و لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە هەناردەکراوە دوو ملیۆن و 863 هەزار و (403) بەرمیل بووە".
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "کۆی داهاتی نەوتی فرۆشراو پێنج مليار و 549 مليۆن و 517 هەزار دولار بووە، ئەو داهاتەی کە بەهۆی زیاد بوونی نرخی نەوتەوە لە مانگەدا بەدەست هاتووە 74 ملیۆن و 992 هەزار دۆلار بووە".
هەروەها تێکڕای نرخ بۆ هەر بەرمیلێک 62.779 دۆلار بووە.