گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

عەلى حەمە ساڵح: بە لێبڕینیشەوە پارە لەبەردەستى حکومەت نییە بۆ دابەشکردنى مووچە

2021.05.25 - 11:50
App store icon Play store icon Play store icon
عەلى حەمە ساڵح: بە لێبڕینیشەوە پارە لەبەردەستى حکومەت نییە بۆ دابەشکردنى مووچە

ناس کورد-

سەرۆکی لیژنەی وزه‌ و سامانە سروشتیه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەدواداچوونم کردووە بە لێبرینی 21%یش پارە نییە بۆ دابەشکردنی مووچە و بۆ ئەوەش داوای دانیشتنی پەرلەمان دەکات لەسەر مووچەی فەرمانبەران.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی لیژنەی وزه‌ و سامانە سروشتیه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان (25ی ئایاری 2021) لەدانیشتنى پەرلەمانى کوردستاندا ڕایگەیاند، من ئەم بەیانییە بەدواداچوونم لەبارەی مووچە کردووە تەنانەت بە لێبڕینی 21%یش پارە نییە بۆ دابەشکردنی مووچە و ئەمەش ئەنجامی نەبوونی پارە نییە بەڵکو ئەنجامی ئەو فەسادە ڕێکخراوەیە کە داوای بەدواداچوونی دەکەین.

 

ئەوەشی وت "بەرمیلێک نەوت 21 دۆلار بمینێتەوە و 16 مانگە بڕیاردراوە بۆ قاچاغی خاڵە سنورییەکان و کۆنترۆڵ نەکرێت و یاسای چاکسازی جێبەجی نەکرێت بەدڵنیاییەوە پارە نابێت بۆ مووچە".

 

داواشیکرد، لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ئەگەر دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر پرسی مووچە ئاگاداریان بکەنەوەو ئەگەر حکومەت نایەت با نەیەت کۆمەڵێک بڕیاری تەشریعی دەردەکەین ئەوەش پەیوەندی بە خاڵە سنورییەکان و داهاتی نەوت و تاڵانکاییەوە هەیەو ئەوکات دەتوانرێت بوترێت هیچمان پی ناکرێت و ئەوکات هەر یەکەمان قسەی خۆمان دەبێت. 

 

پێشتر سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەنی هەرێمی کوردستان (25ی ئایاری 2021) بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، بەهۆی نەبوونی سیولەی نەقدی لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان ڕانەگەیەنراوە بەڵام دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت و ڕاناگیرێت.  

  

سەبارەت بەوەی ئایا وەکو مانگەکانی پێشوو تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت، سەرچاوەکە وتی، "ناتوانین بەڵێن بدەین، بەڵام هەوڵ هەیە کێشەکە چارەسەر بکەین".  

  

هاوکات سەرچاوەیەکی دیکەی وەزارەتی دارایی بۆ "ناس کورد" وتی "چاوەڕواندەکرێت تاوەکو بەیانی کێشەی سیولە چارەسەر بکرێت و لیستی موچەی سەرجەم وەزارەتەکانی تر ڕابگەیەنرێت".