گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

مافی مرۆڤ: تەندروستی ژمارەی ڕاستەقینەی توشبوانی كۆرۆنا ئاشكرا ناکات

2021.05.25 - 10:14
App store icon Play store icon Play store icon
مافی مرۆڤ: تەندروستی ژمارەی ڕاستەقینەی توشبوانی كۆرۆنا ئاشكرا ناکات

ناس کورد-

لیژنەى مافى مرۆڤ لە پەرلەمانى عێراق وەزارەتى تەندروستى تۆمەتبار کرد بەوەى ژمارەى راستەقینەى توشبووان بە کۆرۆنا، دەشارێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیژنەى مافى مرۆڤ لە پەرلەمانى عێراق (25ى ئایارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتى تەتدروستى بەوە تۆمەتبار کرد کە ژمارەى راستەقینەى توشبووان بە پەتاى کۆرۆنا دەشارێتەوە.

 

لیژنەکە جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە سەرجەمى ئەو ژمارە و داتایانەى کە وەزارەکە لەبارەى توشبووانى کۆرۆناوە بڵاوى دەکاتەوە راستەقینە نیین.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، زۆرێک لە توشبووان بە کۆرۆنا گیانلەدەست دەدەن و بەهۆى ئەنجامنەدانى پشکنینى پێشوەختە بۆیان وەک گیانلەدەستدان بە جەڵتە و هۆکارى دیکە تۆمار دەکرێن.

 

لیژنەکە لە بەشێکى ترى راگەیەندراوەکەیدا داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە ڕێگرى بکەن لە دروستبوونى کارەسات لەو بارەیەوە لە نەخۆشخانەکان.