گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینى هاتنى شەپۆلێکى گەرماش دەکرێت

کەشوهەوا: هەورە بروسکە و تاوە باران لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت

2021.05.25 - 08:41
App store icon Play store icon Play store icon
کەشوهەوا: هەورە بروسکە و تاوە باران لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت

ناس کورد-

کەشناسێکى دیارى عێراق پێشبینى دەکات، شەپۆلى هەروەبروسکە و تاوە باران لە ٥ پارێزگاى عێراق بەردەوامى هەبێت و لەنێو ئەو پارێزگایانەدا هەریەک لە پارێزگاکانى سلێمانى و کەرکوک و هەولێر بوونى هەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حسێن ئەسەدى، کەشناسى دیارى عێراق (25ى ئایارى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد، نەخشەى کەشوهەوا ئاماژە بەوە دەکات کە هەریەک لە پارێزگاکانى کەرکوک و سلێمانى و بەشێک لە ناوچەکانى شارى هەولێر و نەینەوا و دیالە لەژێر کاریگەرى شەپۆلى هەورە بروسکە و تاوە باران دەمێننەوە کە لە بەرەبەیانى ئەمڕۆوە ئەو ناوچانەى گرتۆتەوە.

 

 

بەگوێرەى بڵاوکراوەکە، پێشبینییەکان ئاماژە بە بەردەوامبوونى ناجێگیرى کەشوهەوا لەئەمڕۆدا دەکەن بەتایبەتى لەناوچەکانى هەرێمى کوردستان و بەشێک لە ناوچەکانى ڕۆژئاواى عێراق.

 

لەبارەى پلەکانى گەرماشەوە، ئەسەدى رونیکردەوە، لەئەمڕۆدا پلەکانى گەرما بەشێوەیەکى بەرچاو دادەبەزن و پێشبینى دەکرێت لە سەرەتاى ڕۆژى پێنجشەممە و سەرەتاى هەفتەى داهاتوو پلەکانى گەرما بەرزببنەوە و شەپۆلێکى گەرما روو لە ناوچەکە بکات.