ناس كورد-
شيروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری پارتی لە بەغدا ڕایگەیاند، هەوڵێک هەیە بەهۆی خراپی ڕەوشی ئەمنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دوابخرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شیروان دووبەردانی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیای حزبەکەى ئاشکرای کرد، "هه‌وڵ له ئارادایه له به‌ر ناسه‌قامگیری ڕەوشی ئه‌منی عێراق له لایه‌ن هه‌ندێ پارتی سیاسی كه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌درێت و هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و په‌رله‌مانی عێراق له یه‌ك ڕۆژ ساڵی ئاینده ئه‌نجام بدرێت."
وتیشی، "پێویسته پارتی به هێزه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ كاندیده‌كانمان مسۆگه‌ر بكه‌ین."
شیروان دووبەردانی دەشڵێت، باره‌گای پارتی ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كانی شنگال و موسڵ و كه‌ركوك ئه‌وا ئه‌گه‌ری ساخته‌كاری زیاد ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو.
ئەوە لەکاتێکدا تاوەکو دوێنێ یەکشەممەش، حکومەتی عێراق و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان جەختیان لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن کردەوە کە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و وتییان کە هیچ کێشەیەک نایەتە پێش و بە هیچ شێوەیەکیش هەڵبژاردن دواناخرێت.