گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی بابەتەکە

پیاوێک هەوڵی دا ژنەکەى سەرببڕێت چونکە لە خەودا ناپاکی لێ کردووە

2021.05.24 - 23:25
App store icon Play store icon Play store icon
پیاوێک هەوڵی دا ژنەکەى سەرببڕێت چونکە لە خەودا ناپاکی لێ کردووە

ناس کورد-
ژنێکی میسری بەشێوەیەکی سەڕسورهێنەر لە هەوڵێکی سەربڕین لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ڕزگاری بوو دوای ئەوەى لەخەودا ژنەکەی بینیوە ناپاکیی هاوسەرگیری لێ دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی "سکای نیوز"ی عەرەبی (24ی ئایاری 2021) بڵاویکردەوە، پیاوێکی میسری تەمەن 37 ساڵ دانیشتووی پارێزگای قەلیوبییە کە دەکەوێتە باکوریی قاهیرەی پایتەخت، هەوڵی داوە ژنەکەی سەرببڕێت، بەڵام ژنەکە بەشێوەیەکی سەرسورهێنەر ڕزگاری بووە و لەئێستادا لەبەرسەختی برینەکەی لەژێر چاودێری چردایە لە نەخۆشخانە.

پیاوە میسرییەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی باری تەندروستی تێکچووە و هەوڵی ئەوەی داوە هەڵبێت، بەڵام خەڵکی گەڕەکەکە کاتێک بینویانە جلەکانی خوێناوی بووە وچەقۆیەکی بەدەستەوەیە، دەستبەجێی گەمارۆیان داوە و دەستگیریان کردووە و ڕادەستی پۆلیسان کردووە.


بەگوێرەی ماڵپەرەکە، پیاوە میسرییەکە لە لێکوڵینەوەکانیی پۆلیسدا هۆکاری ئەنجامدانی تاوانەکەی گەڕاندووەتەوە بۆئەوەی کە لەخەودا ژنەکەی بینیوە ناپاکی هاوسەرگیری لێدەکات.