ناس کورد-
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ کاروبارى دارایی هۆکارەکانى بەردەوامى لێبڕینى موچەى دیاریکرد، سەرەڕاى بەرزبوونەوەى داهاتى فرۆشى نەوت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕێباز حه‌ملان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى سەر بە سەرۆکى حکومەت لەبارەى بڕینى موچە سەرەڕاى زیادبوونى داهات (24ی ئایاری 2021) وتى، "داهاتی هه‌رێم به‌راورد به رابردوو له دۆخێكی باشتردایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هاوكێشه‌یه‌ك هه‌یه، پێویسته بۆ هاووڵاتیانی كوردستان روونی بكه‌ینه‌وه".
ڕوونیشیکردەوە، "ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی قه‌رزیان لای حكومه‌تە، تا چه‌ند نرخی نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه، رێژه‌یه‌كی زیاتر له قه‌رزه‌كه داوا ده‌كه‌ن، ئه‌وان به پێی سیسته‌می بانكی قه‌رزه‌كانیان دەبەن پێش ئەوەى پارەکە بگەڕێتەوە هەرێم راستەوخۆ بەپێی سیستمى بانکى دەیبەن".
حەملان باسى لەوەشکرد، خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت ته‌نیا مووچه نییه، حكومه‌ت خه‌رجییه‌كی زۆری له‌سه‌ر شانه، له ڕووی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری فه‌رمانگه‌كان، نه‌خۆشخانه‌كان، فڕۆكه‌خانه‌كان، پاككردنه‌وه‌ی شار و شارۆچكه‌كان، دابینكردنی پێداویستییه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
دەشڵێت، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه، كڕینی كاره‌بایه كه خه‌رجییه‌كی زۆره له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم، بۆیه ئه‌گه‌ر داهاته‌كه‌ش زیادی كردبێت، خه‌رجییه‌كانیش زیادیان كردووه.
"حكومه‌تی هه‌رێم، حكومه‌تێكی یه‌ك لایه‌ن نییه، حكومه‌تێكی هاوپه‌یمانییه، پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و سۆسیالیست پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن، هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌م حكومه‌ته ورده‌كاری داهات و خه‌رجییه‌كان ده‌زانن".
لەبارەى پشکى هەرێم لەبەغدا، رێباز حەملان رایگەیاند، هه‌رێم ئاماده‌ی هه‌موو پابهندییهكانیهتی و هه‌موو داتا و ژماره‌یه‌كی خستووه‌ته به‌رده‌ست، به‌ڵام حكومه‌تی فیدراڵی تا ئێستا یاسای بودجه‌ی جێبه‌جێنه‌كردووه، كه ده‌بووایه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه جێه‌جێ بكرێت.
روونیشكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و نه‌وته‌ی دهیفرۆشێت له رێگه‌ی بۆری نه‌وته‌وه ده‌چێته به‌نده‌ری جیهان، كۆمپانیای سۆمۆ ئاگاداری هه‌موو وردهكاییهكانه، ده‌زانێت بڕه‌كه‌ی چه‌ند و به چه‌ندیش ده‌فرۆشرێت.
سه‌باره‌ت به داهاته نانه‌وتییه‌كان، رێباز حەملان وتى هه‌موو ژماره‌كانیان خراوه‌ته به‌رده‌م، بۆ ده‌روازه سنوورییه‌كانیش حكومه‌تی عێراق پاسه‌وانی سنووری هه‌یه و نوێنه‌ری هه‌یه، كازمیش كه سه‌ردانی ده‌روازه سنوورییه‌كانی كردووه، هه‌موو دۆسیه‌كانی خراوه‌ته به‌رده‌ست له‌وه‌ش گرنگتر، چاودێری دارایی عێراق و چاودێری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راسپێدراون، چاودێری جێبه‌جێكردنی بودجه بكه‌ن و هه‌موو داتاكانیشیان ده‌خرێته به‌رده‌ست.
رێباز حه‌ملان ئاشكراشیكرد، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێم پشت به یاسای بودجه‌ی فیدراڵی ده‌به‌ستێت، به‌ڵام دواكه‌وتنه‌كه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه نییه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌و ژماره زۆره‌یه، كه كورتهێنان درووستی ده‌كات، كه نزیكه‌ی 30% ده‌بێت، هه‌رێم ناتوانێت ئه‌و كورتهێنانه پڕ بكاته‌وه، بۆیه پێداچوونه‌وه به پڕۆژه‌یاساكه كراوه.