گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەسەر ڕووداوەکە بڵاوکردەوە

ئێران هەوڵیداوە بەڵگەکانی تەقینەوەی کەشتیە نەوت هەڵگرەکانی عەممان لەناو بەرێت

2019.06.14 - 22:13
App store icon Play store icon Play store icon
  ئێران هەوڵیداوە بەڵگەکانی تەقینەوەی کەشتیە نەوت هەڵگرەکانی عەممان لەناو بەرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئەمریکا، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەلەمێکی ئێرانی تێدا دەردەکەوێت کە سەرقاڵی لێکردنەوەی مینێکی نەتەقیوەیە بە کەشتیکەوە، بە ئامانجی لەناوبردنی هەر بەڵگەیەک کە پەیوەندی ئێران و ڕوداوەکە دەربخات. . کۆشکی سپی ئێرانی بە ئەنجامدەری هێرشەکە تۆمەتبارکردووە، ئێرانیش ڕەتی دەکاتەوە لە ڕوداوەکەدا دەستی هەبێت. . پێشتر میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە،هێزی دەریایی ئەو وڵاتە لە ڕێگەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانەوە گرتەیەکی ڤیدیۆییان تۆمار کردووە کە تێیدا بەلەمێکی تیژڕەوی ئێرانی دەردەکەوێت کە لە نزیک کەشتیەکە هەوڵی لێکردنەوەی مینێکی چێنراوی نەتەقیو دەدات. . بەپێی زانیارییەکان، کارمەندانی سەر کەشتیەکەش پشتڕاستیان کردوەتەوە کە مینێک بە کەشتیەکەوە بووە و نەتەقیوەتەوە. . بەرپرسانی کۆشکی سپی ڕایانگەیاندووە، دیمەنی تەواوی هاتووچۆی بەلەمە ئێرانیەکە لە لایەن فڕۆکەیەکی سیخوڕییەوە تۆمار کراوە. . سی ئێن ئێن لە زاری چەند بەرپرسێکەوە گواستویەتیەوە، دوای گەیشتنی کەشتی برینبیجی ئەمریکی بۆ بە هاناوە چوونی کەشتیە یابانیەکە، چەند بەلەمێکی تیژڕەوی ئێرانی لە نزیک ڕوداوەکە بینراون. . کۆمپانیای کوکوکای یابانی خاوەندارێتی نەوتهەڵگری "کوکوکا کاریجس" دەکات کە هێرشی کرایە، بەپرسی کۆمپانیاکە بە ناوی" یوتاکا کاتدا" بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاندوە، شوێنی تەقینەوەکە بە کەشتیەکەوە بەرزترە لە ئاستی ئاوەکە هەربۆیە ناکرێت هێرشەکە لە رێگەی "مینی ناو ئاو یان موشەکی ژێر ئاوی دژە کەشتی" ئەنجام درابێت. . سەرۆکی کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە کەشتیەکەیان دوو جار هێرشی کراوتە سەر زیانی بە بەدەنەی کەشتیەکە گەیاندووە بەڵام بارەکەی ناوی زیانی پێنەگەیشتووە. . " یوتاکا کاتدا ئەوەشی وتووە کرێکارانی سەر کەشتیەکە سەرەتا تەنێکیان لە ئاسمانەوە بینیوە بەر کەشتیەکە کەوتووە، دوات لە کاتی بەرکەوتنی تەنی دووەمدا ژمارەیەک کرێکار لە نزیک شوێنی پێکانەکە بوون. . لە دەریای عەممان چی ڕویدا؟ . ڕۆژی پێنجشەممە 13ی حوزەیرانی 2019، دوو کەشتی نەوتهەڵگر لە دەریای عەممان کە بەرەوە یابان بەڕێوەبوون هێرشیان کرایە سەر و ئاگریان تێبەربوو، ڕاستەوخۆ وتەبێژی حکومەتی ئیران ڕوداوەکەی بە گوماناوی وەسفکرد و ئەمریکاش ڕایگەیاند لێکۆڵینەوەی تێدا دەکەن. . ئەمە دووەمین ڕوداوی هێرشکردنە سەر کەشتیە نەوتهەڵگرەکانە لە ماوەی مانگێکدا، پێشتر لە بەندەری فوجەیرە چەند هێرشێکی هاوشێوە ڕویانداو ئەمریکا ئێرانی بە ئەنجامدەری ئەو هێرشانە تۆمەتبار کرد. . ڕوداوەکە کاردانەوەی فراوانی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا، ئانتۆنیۆ گوترش سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بە توندی ئیدانەی کرد و ڕایگەیاند ناوچەکە توانای هەڵگرتنی ڕوبەڕووبونەوەیەکی سەربازی نیە. . ڕاستەوخۆ لەگەڵ بڵاوبونەوەی هەواڵی ڕوداوەکە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ٪2.2ی بەهاکەی  بەرزبووەیەوە، پێشتر بەرپرسانی ئێران هۆشداری ئەوەیاندابوو "یەکەم فیشەکی جەنگ" بتەقێنرێت نرخی نەوت دەگاتە سەرو 100 دۆلار. . هاوکات مایک پۆمپیۆ،وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە یەکەم کاردانەوەیدا ئێرانی بە ئەنجامدەری ڕوداوەکە تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاند جۆری هێرشەکە و ئەو چەکەی بەکارهاتووە هاوشێوەی هێرشی بەندەری فوجەیرەیە. [embed]https://www.youtube.com/watch?v=TW7Dn0I1k3U&feature=youtu.be[/embed] .