گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکەی ببینە

ڤیدیۆ؛ ئەو پۆلیسانەى سلێمانی کە لە هاوڵاتییەکیان دا دەستگیرکران

2021.05.24 - 22:50
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ ئەو پۆلیسانەى سلێمانی کە لە هاوڵاتییەکیان دا دەستگیرکران

ناس کورد-

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت، چەند پۆلیسێک لە سلێمانی هێرش دەکەنە سەر هاوڵاتییەک و هەموویان پێکەوە لێی دەدەن، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت "ئەو پۆلیسانە ڕاگیراون."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (24ی ئایاری 2021) دەڵێت، "لەسەر فەرمانی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چەند کارمەندێکی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ڕاگیران."

 

دەشڵێت، "دوای ئەوەی لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیاری دەستگیرکردنی ژمارەیەک تۆمەتبار لەگەڕەکی چوارباخی شاری سلێمانی چەند کارمەندێکی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن بەشێوەیەکی نەشیاوو دور لەرێزگرتن لەبنەماکانی مافی مرۆڤ ھێزی خۆیان بەرامبەر تۆمەتباران بەکارھێنا، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستبەجێ فەرمانییکرد ئەو کارمەندانەی پۆلیس دەستگیربکرێن و فەرمانیکرد بەپێکھێنانی ئەنجومەنی لێکۆلینەوە لەسەریان."

جەختی کردووەتەوە کە "لەئێستادا کارمەندەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت."