گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاقلەمەنییەکان و دۆشاو

هەرێم بۆ زیادکردنى ماددەکانى بەشەخۆراک چاوەڕوانى بەغدایە

2021.05.24 - 22:34
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم بۆ زیادکردنى ماددەکانى بەشەخۆراک چاوەڕوانى بەغدایە

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی ڕایگەیاند، تائێستا هیچ نووسراوێکی فەرمیان پێی نەگەیشتووە لەباری دابەشکردنی ئەو بەشە خۆراکەی کە بەغدا بڕیارى لەسەرداوە کە بابەتە پاقلەمەنییەکان و دۆشاوی تەماتە لەخۆ دەگرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری فەرمانگەکە ( 24ی ئایاری 2021) لە لێدوانێکدا بۆ"ناس کورد" ڕایگەیاند، "تائێستا وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە فەرمیی ئێمەی ئاگادارنەکردووەتەوە لەبارەی ئەو بەشە خۆراکەی کە حکومەتی عێراق ناوی لێناوە (سەبەتەی خۆراک) کە دوو بابەتی بۆ زیادکراوە کە ئەوەش پەقلەمەنییەکان و دۆشاوی تەماتەیە".

 

وتیشی، "بەغدا تائێستا ئەو بەشە خۆراکەشی لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوریش دابەش نەکردووە، هەرکات بەفەرمیی بابەتەکە یەکلایی بووەوە دەستبەجێ بەشە خۆراکەکە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکەین".

 

شەوکەت محەمەد باسی لەوەشکرد، ئەو دوو بەشە خۆراکەی کە حکومەتی فیدراڵیی بڕیاری دابوو لەمانگی ڕەمەزاندا دابەشی بکات، بەسەر بریکارەکانی بەشە خۆراکدا دابەشکراوە و لە ئێستادا تەنها چەند ناوچەیەکی سنوری پارێزگای سلێمانی ماوە کەتائێستا بەشە خۆراکی مانگی نیسانیان وەرنەگرتەوە ئەوەش لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا دابەش دەکرێت.

 

عەلا جبورى، وەزیرى بازرگانیی عێراق (8ى ئایارى 2021) ڕایگەیاند، ڕاستەوخۆ دەستدەکرێت بە جێبەجێکردنى بڕیارێکى ئەنجومەنى وەزیران بۆ دابینکردنى دوو مادە لە بەشە خۆراکى مانگانە ئەوانەش ئاو تەماتە و نیسک و نۆکن بەسەر هاوڵاتیاندا.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەنجومەنى وەزیران پاڵپشتى بەشە خۆراکى مانگانەى هاوڵاتیان دەکات وهەردوو مادەکانى ئاو تەماتە ونیسک و نۆک یاخود نۆک و فاسۆڵیا دابین دەکات، گرێبەستیش لەگەڵ کۆمپانیایەکى تایبەتمەندا دەکات بۆ دەستکردن بەکار لەمانگى تەمموز یاخود ئابى داهاتوودا.



جبورى باسى لەوەش کردووە، گرنگیەکى بڕیارەکە ئەوەیە ئەگەر وەزارەتى دارایى کورتهێنانى هێنا لە گەیاندنى بڕى پارەى دابینکراو بۆ وەزارەتى بازرگانى ئەوا وەزارەتى نەوت پابەندە بەپێدانى بڕى پارەکە و هەروەها شایستە داراییەکانى گرێبەستەکان کە وەزارەتى بازرگانى لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەدا کردوویەتى بۆ دابینکردنى بەشە خۆراکەکان.