ناس كورد-
ئهنجوومهنی باڵای كۆمهڵی دادگەرى کوردستان رایگەیاند، پێویستە دەستوور بەشێوەیەك ئامادەبكرێت، نەگۆڕەكانی ئیسلام ببنە سەرچاوەی بەشێوەیەك كەمتر نەبێت لەوەی كە لە دەستووری عێراقدا هاتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى ئەنجومەنەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەمڕۆ دووشەممە (24ی ئایاری 2021) لە کۆبوونەوەیەکدا ئهنجومهنی باڵای كۆمهڵی دادگەرى جەختیکردووەتەوە پێویستە دەستوور ئاوێنەی ڕەنگدانەوەی هەرێمی كوردستان بێت، لەڕووی نەتەوەییو ئاینییو كۆمەڵایەتییەوە.
لەبارەى لێبڕینی مووچەوە، ئەنجوومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی ڕایگەیاندووە، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زۆربوونی داهاتەكانەوە، دەتوانرێ بەبێ لێبڕینو لەكاتی خۆیدا مووچەی فەرمانبەران دابەش بكرێت.
هەروەها پشتیوانیی بۆ فەرمانبەرانو چینەجیاوازەكان دەربڕیوە بۆ ئەوەی "بە ڕێگای مەشروع و مەدەنی کاربکەن بۆ كۆتاییهێنان بە لێبڕینی موچەو كۆتاییهێنان بەگەندەڵیی و نادادیی".