گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

پەناخوازێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

2021.05.24 - 17:17
App store icon Play store icon Play store icon
پەناخوازێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ناس کورد-

ئاژانسی هەواڵیی کوردپا ڕایگەیاند، پەناخوازێکی کورد لە شاری ئەمستەردامی پایتەختی هۆڵەندا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، بەڵام هێشتا نازانرێت هۆکارەکەى چی بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەیەک باسی لەوە کردووە، "چەند ڕۆژ پێش پەناخوازێکی کورد بە ناوی ئازاد حەسەن (32 ساڵ) کە خەڵکی شاری پیرانشار بە هۆکاری نادیار لە شاری ئەمستەردامی هۆڵەند دەستی دایە خۆکوژی."

 

دەشڵێت، "ئەو پەناخوازە کوردە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە."

 

باسی لەوەشکردووە، ئازاد حەسەنی ماوەی سێ ساڵ لە تورکیا پەنابەر بووە و پاش وڵامنەدانەوە لەلایەن UNـەوە، ڕۆیشتووەتە وڵاتی هۆڵەند، پاش دوو ساڵ مانەوە لەو وڵاتە، شەوی 31ی بانەڕ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 

بەپێی کوردپا، پەناخوازانی کورد بۆ دەربازبوون لەژێر گوشاری سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها دابینکردنی داهاتووی بنەماڵەکانیان، وەکوو پەناخواز ڕوو لە وڵاتی سێهەم دەکەن و زۆرجار هەندێكیان تووشی خراپیی باری دەروونی دەبن و هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ وەرنەگیرانیان بە شێوەی فەرمی و ناڕوونیی دۆسیەكانیان.