ناس کورد-
لیژنەى په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانى کوردستان بڕیاری دا هه‌رسێ وه‌زیری دارایی و خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده بانگهێشت بکات بۆ قسەکردن لەسەر چەند پرسێک.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لیژنەکە ئەمڕۆ دووشەممە (24ی ئایاری 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەیەکى لیژنەکەدا گفتوگۆكراوە له‌سه‌ر كێشه و گرفته‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژو فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست و سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان.
ئاماژە بەوەشکراوە، جەختکراوەتەوە كه داواكاریی ئه‌و سێ چینه ڕه‌وایه و پێویسته ڕێگه‌چاره‌ی گونجاویان بۆ بدۆزرێته‌وه.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، هەر لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا لیژنه بانگگهێشتی هه‌رسێ وه‌زیری دارایی و خوێندنی باڵا‌و په‌روه‌رده بكات بۆ وه‌رگرتنی ڕوونكردنه‌وه‌و پێدانی زانیاری به‌لیژنه‌كه‌و دانانی میكانیزمێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان.