گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دارایى پەرلەمان هەوڵێکى حکومەت بۆ لێبڕینى مووچەى فەرمانبەران ئاشکرا دەکات 

2021.05.24 - 14:41
App store icon Play store icon Play store icon
دارایى پەرلەمان هەوڵێکى حکومەت بۆ لێبڕینى مووچەى فەرمانبەران ئاشکرا دەکات 

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى یاسایى لەپەرلەمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، تانەدان لەهەندێ بڕگەى یاسایى بودجە جێبەجێکردنى ڕاناگرێت تەنها لەو بڕگانە نەبێت کە تانەى لێدراوە، دەشڵێت "زیادکردنى هەر بڕگەیەکیش بۆ بودجە پێویستى بەڕەزامەندى حکومەت هەیە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەهار مەحمود، ئەندامى لیژنەى یاسایى لەپەرلەمانى عێراق  (24ى ئایارى 2021)  بەئاژانسى هەواڵى عێراقى ڕاگەیاند، حکومەت تانەى لەو مادانە داوە کە لەلایەن پەرلەمانەوە زیادکراون.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، پەرلەمان مافى ئەوەى نیە مادى زیادە بخاتە سەر بودجە بەپێى دەستور تەنها مافى ئاڵوگۆڕ و گواستنەوەى بڕگە و مادەکانى هەیە.

 

ئەو پەرلەمانتارە کوردە دەشڵێت، لەکاتێکدا ئەگەر مادەیەکى تر بۆ پڕۆژە بودجە زیاد بکرێت ئەوا دەبێت ڕەزامەندى حکومەتى لەسەر وەربگیردرێت و لیژنەى دارایش لە50  کۆبونەوەیدا چەند هەموارێکى مادەکانى بودجەکەى کرد بەشێوەیەک لەگەڵ دۆخى ئابوورى عێراقدا بگونجێت کە قەیران دارایى و ئابوورى و ئەمنیى بەرۆکى گرتووە.



ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، لیژنەى دارایى ڕەزامەندى حکومەتى لەسەر زیادکردنى مادە یاسایەکانى بودجە وەرگرتووە و تانەدانیش لەهەندێ بڕگەى بودجەکە جێبەجێکردنى ڕاناگرێت تەنها ئەوانە نەبێت کە تانەى لێدراوە.



لێدوانەکەى بەهار مەحمود لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ (دووشەممە) ڕۆژنامەى مەداى عێراقى لەسەر زارى لیژنەى دارایى عێراقەوە بڵاوى کردەوە، حکومەتى عێراق تانەى لە زۆرێک لە بڕگەکانى بودجەى داوە و هەوڵ دەدات بۆ دانانەوەى لێبڕینى مووچەى فەرمانبەران لە بودجەدا.