ناس کورد-
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی و سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند، دۆخی حکومڕانیی هەرێم ئاڵۆز بووە و مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم هەیە، پێشی وایە، دەستور دەتوانێت ئەو مەترسییە لەناو ببات، دەشڵێت، پارتی نایەوێت لە دەستوردا پرسی مەرجەعییەت بچەسپێنێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جەعفەر ئیمنکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کە هاوکات سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانە (دووشەممە 24ی ئایاری 2021) بە "دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، " ڕێککه‌وتنی سیاسی بۆ پرسی دەستوت زۆر گرنگه، به‌ڵام پرسی ده‌ستور ده‌بوایه دوانه‌که‌وێت، چونکه ده‌کرێت ئه‌گه‌ر ده‌ستور به‌دڵی لایه‌نێکی سیاسی نه‌بێت دواتر ڕێککه‌وتن لەسەر ئه‌و بابه‌تانه‌ی که په‌یوه‌ستن به ڕێککه‌وتنه سیاسیه‌که ده‌کرێت هه‌موار بکرێت."
جەعفەر ئیمنکی ئاماژەی بەوەکردووە، "ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌وه‌ی که مه‌ترسی زیاتر بووه له‌سه‌ر قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی کوردستان و ده‌ستور ده‌توانێت ئه‌و ئاسته‌نگه و گرفته له‌ناو ببات، من واده‌بینم گرفته‌کان هه‌ن مه‌ترسیه‌کان هه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه قه‌ناعه‌تی خۆمه له‌و ئاسته‌دا نیین بڵێین بۆ قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستور ده‌توانێت فریادڕه‌س بێت، من واده‌بینم و حیزبه‌که‌ی منیش واده‌بینێت که مه‌سه‌له‌ی پرۆسه‌ی ده‌ستور ئه‌وه بابه‌تێکه ده‌بوایه زووتر ئێمه چاره‌سه‌ری بکه‌ین."
لەبارەی ئەوەی ئایا دەستور دەتوانێت کێشەکانی ئێستای ناوخۆی کوردستان و کێشەی بەوی ژیانی خەڵک باش بکات؟ ئیمنکی باسی لەوەکردووە، "دەستور زه‌مینه‌سازیه‌کی باش دروستده‌کات، ئێمه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر سه‌قامگیری سیاسی باشتربێت ده‌توانرێت لێکتێگه‌یشتن باشتربێت ده‌توانرێت بژێوی خه‌ڵک باشتر بکرێت، ده‌توانرێت په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌پێی ئه‌م ده‌ستوره به‌ئاراسته‌یه‌کی باشتر به‌ڕێوه‌ببه‌ین وانه‌بێت لایه‌نه سیاسیه‌کان هه‌ریه‌ک بۆخۆی و هه‌ریه‌ک به‌ئاراسته‌یه‌ک بێت، واته ئاراسته‌کان یه‌کده‌خرێت، وه ئه‌مه ده‌بێته هۆکاری ئه‌وه‌ی که له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان ته‌واو ببێت، ئێمه وادهبینیین که ده‌کرێت ده‌ستور سه‌ره‌تایه‌کی باشتر بێت بۆئه‌وه‌ی بژێوی خه‌ڵک به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت داهاته‌کان باشتر و زیاتر بکرێت."
سەبارەت بە نێوانی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمیش ئاماژەی بەوەکردووە، " من واده‌بینم لێکتێگه‌یشتنێکی باش هه‌یه، به‌ڕاستی ئەو کۆنفرانسەی دوایی ئه‌وه‌ی زانکۆی کوردستان کردی له‌سه‌ر یه‌کڕیزی و ده‌ستور ئامانجی سه‌ره‌کی خۆی پێکهێنا، لایه‌نه‌کان ئه‌وه‌ی له دڵیان‌دا بوو به‌ڕاشکاوی باسیان کرد ئه‌مه زه‌مینه‌سازیه‌کی باش بوو له‌ناو ڕای گشتی له هه‌رێمی کوردستان که بایه‌خی زیاتر به‌ده‌ستوری هه‌رێم بدرێت، وه ئه‌م پرسه فه‌رامۆش نه‌کرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی بژێوی خه‌ڵک خراپه، باری دارایی خراپ، بارودۆخی حوکمڕانی هه‌ندێک توشی ئاڵۆزی و گیروگرفت بووه لێره و له‌وێ بۆ نموونه پاشماوه‌ی دوو ئیداره‌یی ڕه‌نگی دووئیداره‌یی هێشتا ماوه، نوێنه‌ری یۆنامی که باسی له زۆنی سه‌وز و زۆنی زه‌ردی کرد ئه‌م پرسانه هه‌مووی وایکردووه هاوڵاتی له هه‌رێمی کوردستان بێئومید له‌وه‌ی هه‌نگاوێک به‌ره‌وپێش بچێت، له‌م کۆنفڕانسه ئه‌وه‌ی پیشاندا ده‌کرێت ئه‌م گرفتانه‌ش هه‌بن که گرفتی جددین و په‌راوێز نه‌خرێن."
جەختیشیکردووەتەوە، " پێشتر له‌سه‌ردانی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ لای لایه‌نه سیاسیه‌کان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌کرده‌وه، ڕاسته گرفته‌کان زۆرن به‌ڵام باههنگاوێک به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌کی تر به‌ره‌وپێش بچین به‌وه‌ش کۆک بین له‌سه‌رئه‌وه‌ی له‌م قۆناغه‌دا ئێمه واده‌بینین ئه‌و که‌شوهه‌وایه‌ی که هه‌یه له هه‌رێمی کوردستان ئێمه ده‌توانیین له‌مساڵدا ببینه خاوه‌ن ده‌ستور."
هاوکات ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕەتیکردووەتەوە پارتی ویستی وابێت بابەتی مەرجەعیەت لەدەستوردا بچەسپێنێت و دەڵێت، " جه‌نابی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی پێویستی به‌پله و پایه نییه به‌ڕاستی خۆشی جه‌نابیان گه‌وره‌ترین پله‌و به‌رزترین پله‌ی خۆی به‌و شێوازه ناساندووه که پێشمه‌رگایه‌تییه جه‌نابیان شانازی پێوه ده‌که‌ن ئێمه‌ش شانازی بهجهنابیانهوه ده‌که‌ین که ئه‌و پێشمهرگایهتیهی بۆ 59 ساڵ به‌به‌رده‌وامی کردووه له‌به‌رئه‌وه هه‌ندێکجار ئه‌و قسانه وابه‌سته ده‌کرێن ڕه‌نگه مه‌به‌ستیان سیاسی بێت ڕه‌نگه مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌بێت ڕێگری بێت کۆسپ بخه‌نه ڕێگه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا که به‌دڵنیاییه‌وه جه‌نابی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی زۆر پێخۆشه ئه‌مڕۆ پێش به‌یانی لایه‌نه سیاسیه‌کان و خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی کۆک بن له‌سه‌رئه‌وه‌ی ڕه‌شنوسێکی نوێی ده‌ستور به‌ده‌ست بهێنن و ڕێککه‌وتنی سیاسی له‌سه‌ر بکه‌ن و بخرێته ڕیفراندۆم."
ڕوونیشیکردووەتەوە، "پارتی نەیویستووە و نایەوێت بەزۆرینە دەستور تێبپەڕێنێت، پارتی نایه‌وێت ده‌ستورێک له‌سه‌ر مواسه‌فاتی و قیاساتی خۆی بۆ ده‌ربچێنێت."