گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هۆشدارى دەدرێت.. دابەشکردنى ئاو رادەگیرێت و زۆربەى گەڕەکەکان بێ ئاو دەبن

2021.05.24 - 11:56
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارى دەدرێت.. دابەشکردنى ئاو رادەگیرێت و زۆربەى گەڕەکەکان بێ ئاو دەبن

ناس کورد-

وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى راگەیەندراوێکى لەبارەى راگرتنى دابەشکردنى ئاو بەهۆى چاکسازى لە تۆڕەکانى کارەبا، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئامانج جەلال، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى (24ى ئایارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، بەهۆی چاکسازی لە تۆڕەکانی کارەبا لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانیەوە  بۆ ماوەی یەک ڕۆژ لەبەرواری 25/5/2021دابەشکردنی ئاو لە هێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی دەوەستێت.

 

رونیشیکردەوە،  بەو هۆیەشەوە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و پیرەمەگرون و بازیان و تەکێ و ئاڵلایی بێ ئاودەبن.

 

داواشى لە هاووڵاتیان کرد کە "دەست بە ئاوەوە بگرن".