ناس کورد-
شارەزایەکى کەشناسى پێشبینی دەکات شەپۆلێکى باران بارین روو لە هەرێمى کوردستان بکات و پلەکانى گەرماش روو لە دابەزین بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاراس جەبار، شارەزاى کەشناسى (24ى ئایارى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد، سبەی کاتەکانی بەرەبەیان کاریگەری شەپۆلێکی تاو تاوی بارانبارین و ھەورە تریشقە لەناوچەکانمان دەستپێدەکات و ئاسمانی ھەرێم تا کاتەکانی شەو درەنگ بە زۆری نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو ئەبێت.
بەگوێرەى ئەو شارەزایە، پلەکانی گەرما بەرادەیەکی بەرچاو روو لەنزمبوونەوە دەکات و کەشێکی تا رادەیەک فێنک ڕوو لەناوچەکە دەکات بە شێوەیەک لەسەنتەری پارێزگاکاندا لەنێوان ٢٥ بۆ ٣٠ پلەی سیلیزی ئەبێت لەناوچەکانی گەرمیان لەنێوان ٣٣ بۆ ٣٥ پلەی سیلیزی ئەبێت .
ئاراس جەبار رونیدەکاتەوە، لەگەڵ دواین گۆرانکارییەکان کاریگەری ئەم شەپۆلە بە لاوازی ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیانیش دەگرێتەوە و بەھەمان شێوە ئەگەری ھەورە تریشقەی توند و تاوە باران ئەبێت بەرێژەی جیاجیا ، وە کاریگەری بۆ ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و ئیدارەی راپەرین زیاتر بووە بە بەراورد بەناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر .