گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هەرێم؛ پێدانی موچەی ئەم کەسانە دەستپێدەکاتەوە

2021.05.24 - 11:26
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ پێدانی موچەی ئەم کەسانە دەستپێدەکاتەوە

ناس کورد-

بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، ئەو زیندانییە سیاسییانەی کە 10 ساڵی وەرگرتنی موچەیان تەواو کردووە، بەڵام موچەی دیکەیان نییە، لەم مانگەوە موچەکانیان دەستپێدەکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە وەڵامی نوسراوێکی هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەستپێکردنەوەی مینحەی ئەو زیندانییە سیاسییانەی ڕاگەیاندووە.

 

لە نوسراوی فەرمیی وەزارەتەکەدا کە واژۆی عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری لەسەرە، هاتووە، "سەبارەت بە خەرج کردن و بەستنەوەی مینحەی ئەو زیندانییە سیاسییانەی کە لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا مینحەکەیان تەواو کردووە و هیچ موچەیەکی دیکەیان نییە، پێداچوونەوە بە دۆسییەکانیاندا تەواو بووە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ڕێکەوتی 1-5-2021 مینحەیان بۆ هەژمار دەکرێت."

 

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا لە چوارچێوەی یاسای چاکسازیدا مینحەی ئەو کەسانە ڕاگیرابوو.