گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئێران داوای تەرمی بێهزاد مەحمودی دەکاتەوە.. ناس کورد زانیاریی نوێ ئاشکرا دەکات

2021.05.24 - 10:04
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران داوای تەرمی بێهزاد مەحمودی دەکاتەوە.. ناس کورد زانیاریی نوێ ئاشکرا دەکات

 ناس کورد-

لەدوای گیان لەدەستدانی بێهزاد مەحمودی، ئەو گەنجە ڕۆژهەڵاتییەی لەبەردەم بارەگای (UN) لە هەولێر خۆی سوتاند، تەرمەکەی هێشتا لە نەخۆشخانەیە و نازانن لە کوێ بەخاکی بسپێرن، لەئێستاشدا دەزگا ئەمنییەکانی ئێران دایک و باوکیان بانگ کردووە و داوای تەرمەکەی دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بێهزاد مەحمودی دوای ئەوەی لە ڕۆژی 18ی ئایار لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، دوای شەش ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە شەوی ڕابردوودا بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

 

ئەفسانە ڕەحیمی، بەرپرسی ئەندامانی خەبات لە هەولێر (دووشەممە 24ی ئایاری 2021) بە "ناس کورد"ی وت، "هێشتا تەرمی بێهزاد لە نەخۆشخانەیە و ڕێکارەکانی پزیشکی دادی تەواو نەبوون، ناشزانین لە کوێ بە خاکی بسپێرین و چاوەڕوانی یەکلایی بوونەوەی ئەوەین."

 

وتیشی، "بەیانی ئەمڕۆ ئیتڵاعاتی ئێران دایک و باوکی بێهزادیان بانگهێشت کردووە و پێیان وتوون، تەرمی بێهزاد ببەنەوە بۆ ئێران و لەوێ بە خاکی بسپێرن، بەڵام ئەوە فێڵی ئیتڵاعاتە و هەر کە تەرمەکە گەیشتە سەر سنور یەکسەر دەیبەن و ڕێگە نادەن کەسوکارەکەی بە خاکی بسپێرن و گۆڕەکەی دیار بێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بێهزاد پێشمەرگە بووە و دژی ڕژێمی ئێران بووە، پێشتر چەندین کاری دیکەی وا کراوە."

 

وتیشی، "هەر لەبەر ئەوە کەسوکارەکەی نایانەوێت بیبەنەوە ڕۆژهەڵات و پێدەچێت هەر لێرە بەخاکی بسپێرین، بەڵام هێشتا نازانین لە کوێ."

 

لەبارەی پرسی داواکانی پەنابەرانی ڕۆژهەڵات، ڕەحیمی ئاماژەی بەوەکرد، "دوێنێ یەکشەممە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووینەوە، بەڵام نەگەیشتینە هیج ئەنجامێک، بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو جارێکی دیکەش کۆببینەوە و هیوادارین چارەسەرێک بۆ کێشەکان بدۆزرێتەوە."