گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بێهزاد مەحمودی گیانی لەدەستدا

2021.05.24 - 08:04
App store icon Play store icon Play store icon
بێهزاد مەحمودی گیانی لەدەستدا

 ناس کورد-

لەدوای شەش ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، بێهزاد مەحمودی، ئەو گەنجە ڕۆژهەڵاتییەی لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر خۆی سوتاند، گیانی لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، "بەداخەوە درەنگانی شەوی ڕابردوو ئەو ھاولاتییە رۆژھەلاتیەی لەپێش بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگری لە جەستەی بەردا، گیانی سپارد."

 

ڕۆژی دووشەممە (18ی ئایاری 2021) لە دوای کاتژمیر 12:00 "بێهزاد مەحمودی" 26 ساڵ، لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەولێر دەبەیەک بەنزینی کرد بە خۆیدا و لە پەخشی ڕاستەوخۆی چەند کەناڵێکدا خۆی سوتاند و دوای نزیکەی 30 خولەک لە کەوتنی لەسەر زەوییەکە لەلایەن ئەمبوڵانسێکی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.