گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى پێشمەرگە داواى کورسی خوێندن لەبەغدا دەکات

2021.05.23 - 23:05
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى پێشمەرگە داواى کورسی خوێندن لەبەغدا دەکات

ناس کورد-

وەزارەتى پێشمەرگە داوا لەبەغدا دەکات بەشێک لە کورسییەکانی خوێندن لە کۆلێژی جەنگی وەزارەتی بەرگری دابین بکرێت بۆ ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەک بەرپرسى وەزارەتەکە ئەمڕۆ یەکشەممە، پێشوازییان کردووە لە لیوا روکن جەواد کازم کەریم راگری کۆلێژی جەنگی وەزارەتی بەرگری عێراق و شاندی یاوەری، کە پێکهاتبوون لە ژمارەیەک ئەفسەری کۆلێژەکە و ١٩ ئەفسەری خوێندنی باڵا لە کۆلێژەکە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە دیدارەکەدا، بریکاری وەزارەت داوایکرد لەو رێگەیەوە بەشێک لە کورسیەکانی خوێندن لەو کۆلێژە دابین بکرێت بۆ ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە، کە لە رابردوودا بێ بەش کراون.

 

لای خۆیەوە راگری کۆلێژی جەنگ داوایکرد کە وەزارەتی پێشمەرگە گرنگی بە پەیوەندی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و کۆلێژی جەنگ بدات و سەردانی کۆلێژەکە بکەن.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، هەروەها هەردولا جەختیان کردەوە، کە هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوانیاندا هەبێت، لەسەر ئاڵوگۆرکردنی زانستی سەربازی و مەشق و  خوێندن.