گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئەگەرێک بۆ زیادبوونى پشکى هەرێم لە بودجە ئاشکراکرا

2021.05.23 - 22:18
App store icon Play store icon Play store icon
ئەگەرێک بۆ زیادبوونى پشکى هەرێم لە بودجە ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

بریکارى پێشووى وەزارەتى دارایی عێراق رایگەیاند، ئەگەر تانەکانى حکومەتى عێراق لەسەر بودجە سەربگرێت پشکى هەرێم زیاد دەکات، جەختیشدەکاتەوە پێویستە بەغدا پابەندبوونەکانى هەرێم ببڕێت و پشکەکەى دیکە بنێرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فازڵ نەبی ئەمڕۆ یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى فەرمى پارتى ئاماژەى بەوەکرد، پێویستە لیژنەیەکى هاوبەش پێکبهێنرێت و رێکبکەون، بەجۆرێک 250 هەزار بەرمیل نەوتەکەى هەرێم بەنرخى ئێستاى نەوت حساب بکرێت لەگەڵ 100 ملیار دینارى داهاتى گومرگ و 50 ملیارى قەرزى تى بی ئاى کە دەکاتە 750 ملیار دینار، ئەوەش لەو پشکە دەربکرێت کە بۆ هەرێم دەنێردرێت و ئەوەى ترى بنێردرێت.

 

وتیشى "هیچ مەنتیقێک لەوەدا نییە هەرێم ئەو پارەیە بنێرێت ئینجا بەغدا زیاتر لە 900 ملیار بنێرێت، ئیتر پێویست ناکات هەرێم بە ناردنى پارەکە پابەند بکرێت و خەرجى ئیزافى بکرێت و دوو حساب بکرێتەوە و پارە تەحویل بکرێت".

 

فازڵ نەبی دەڵێت لە ساڵانى 2007 تا کۆتایی 2014 کاتێک لەبەغدا بوون بەو شێوەیە پشکى هەرێمیان حساب کردووە، کاتێک هەرێم پابەندنەبووە بە ناردنى پارەى گومرگ ئەو بڕەیان دەبڕى و ئەوەى دیکەیان دەنارد.

 

دەشڵێت پاساوى بەغدا بۆ نەناردنى پشکى هەرێم ئەو تانانەیە کە حکومەت لە یاساکەیداوە، کە بەوتەى فازڵ نەبی ئەگەر هەموو تانەکان سەربگرن پشکى هەرێم زیاتر دەبێت لەوەى ئێستا هەیە و کەمنابێتەوە.

 

"رێگەى دروست ئەوەیە ئێستا پارەکە بنێردرێت ئەگەر پشکى هەرێم زیادیکرد لەمانگەکانى تر بنێردرێت ئەگەریش کەمبووەوە لەپشکى مانگەکانى تر ببڕدرێت"، فازڵ نەبی وایوت.

 

جەختیشدەکاتەوە بەپێی نرخى ئێستاى نەوت ئەگەر هەرێم پشکەکەى لەبەغدا بۆ رەوانەبکرایە دەتوانرا بێ لێبڕین موچە دابەش بکرێت.