ناس کورد-
پۆلیسى هەولێر دەستگیرکردنى کەسێکى راگەیاند بەتۆمەتى تەقەکردن لەماڵى خوشکەکەى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی دەشتی هەولێر، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (د.م.ا) قۆڵبەست کرد، کە بە چەکێکی جۆری کلاشنکۆف تەقەی لە ماڵی خوشکی خۆی کردبوو.
ئاماژە بەوەشکراوە تۆمەتبارەکە کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر چەکە بەکارهاتووەکە و دەمانچەیەک و دوو نارنجۆک و کۆمەڵێک فیشەک و مەخزەندا گیرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەری، ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کرا.