گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵوێستێکى پێشوەختەى لیژنەى دارایی لەسەر لێبڕینى موچە لە پڕۆژەى بودجەدا

2021.05.23 - 18:13
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێکى پێشوەختەى لیژنەى دارایی لەسەر لێبڕینى موچە لە پڕۆژەى بودجەدا

ناس کورد-

 

سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، ئەگەر پرسی لێبڕینى موچە لە پرۆژەى بودجەدا دانرابێت بە ئاسانى پڕۆژەکە لەپەرلەمان تێناپەڕێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زیاد جەبار سەرۆکى لیژنەى دارایی کە هاوکات سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتییە ئەمڕۆ یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاى حزبەکەى وتى "لێبڕین و پاشەکەوت نایاسایی بوون، چونکە حکومەت پشتى بەهیچ یاسایەک نەبەستووە لەو بارەیەوە".

 

وتیشى "ئەگەر حکومەت لە پڕۆژەى بودجەدا دەست بۆ ئەو پرسە ببات بەئاسانى ئەو پڕۆژەیە تێناپەڕێت، چونکە فراکسیۆنە جیاجیاکان پێیان وایە لێبڕین نایاساییە".

 

پڕۆژەى بودجەى هەرێم رۆژى  (11ى ئایارى 2021) لەلایەن وەزیری دارایی و ئابورییەوە واژۆکراو ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کرا بۆ پەسەندکردنى، بەڵام هێشتا رەوانەى پەرلەمان نەکراوە.

  

حکومەتى هەرێم لەساڵى 2013ەوە بۆ ماوەى هەشت ساڵ بودجەى نەبووە و ئەمە یەکەمین بودجە دەبیت کە لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە ئامادەکراوە و ئاراستەى پەرلەمانى کوردستان دەکرێت بۆ پەسەندکردنى.