گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆیەکى شۆک ئامێزى بورجى خەلیفە دەنگدانەوەیەکى گەورە دروستدەکات

2021.05.23 - 17:22
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆیەکى شۆک ئامێزى بورجى خەلیفە دەنگدانەوەیەکى گەورە دروستدەکات

ناس کورد-

 

ڤیدیۆیەکى ناوازەى بورجى خەلیفە لە دوبەى لەکاتى خۆرئاوابوندا لەسەروى هەورەوە، دەنگدانەوەى زۆرى لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە و بەشێوەیەکى بەرفراوان دەستاودەست کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شێخ حەمدان محەمەد شازادەى جێنشینى دوبەى ڤیدیۆکەى لەسەر هەژمارى خۆى لە ئینتساگرام بڵاوکردووەتەوە کە ساتەوەختێکى ناوازە لەبەرزترین خاڵى بورجى خەلیفەوە نیشان دەدات.

 

لە ڤیدیۆکەدا بورجەکە لەسەروى هەورەوە دەردەکەوێت لەکاتى خۆرئاوابوندا، ئەوەش دیمەنێکى زۆر جوانى دروستکردووە.

بورجى خەلیفە بەبەرزترین بورج لەجیهاندا دادەنرێت کە 828 مەتر بەرزە و لەساڵى 2010 ەوە گەشتیارانى بەلاى خۆیدا راکێشاوە.