ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە 24 کاتژمێرى رابردوودا لە عێراق و هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە (23ى ئایارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 3791 توشبووى نوێى کۆرۆنا لەتاقیگەکان تۆمارکراوە و 32 توشبووش گیانیان لەدەستداوە کە بەراورد بە ئامارەکانى دوێنێ و ڕۆژانى رابردوو توشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتاکە هەڵکشاوە.