گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینییەک لە لیژنەی یاساییەوە

بەهار مەحمود: نە هەرێم و نە بەغدا پابەندی ڕێککەوتنەکەی نێوانیان نابن

2021.05.23 - 15:55
App store icon Play store icon Play store icon
بەهار مەحمود: نە هەرێم و نە بەغدا پابەندی ڕێککەوتنەکەی نێوانیان نابن

ناس كورد-هەڤاڵ فەتاح
ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، نە حکومەتی فیدراڵیی پابەندی ڕێککەوتنەکەی دەبێت لەگەڵ هەرێم نە هەرێمیش پابەندی دەبێت و ڕەتی دەکاتەوە نەناردنی پشکی هەرێم پەیوەندی بە تانەکانیی حکومەتی فیدراڵییەوە هەبێت لە پرۆژەیاساکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەهار محمود، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانیی عێراق( 23ی ئایاری 2021) لە لێدوانێکدا بۆ" ناس کورد" وتی، هەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێم خواست و ,یستی ئەوەیان نییە پابەندی رێککەوتنەکەی نێوانیان بن لەبارەی ڕادەستکردنی نەوت و شایستەدارییەکانی هەردوولا و دەڵێت، "هەردوو لا ئەوەیان دەویست دەستیان کەوت، حکومەتی هەرێمی دەیویست بەغدا بە فەرمی و بەشێوەیەکی یاسایی دان بە فرۆشتنی نەوت بنێت لەلایەن هەرێمە، کە ئەوەش بۆ یەکەم جار هەرێم ئەوەی دەستکەوت، بەگوێرەی یاسای بودجە دەبێت هەرێمی کوردستان داهاتی نەوت ڕادەستی بەغدا بکات نەک نەوتەکەی".

 

بەهار مەحمود وتیشی، "بەغداش لای خۆیەوە سیاسەتی (مەقاسە)ی سەپاندووە بەسەر حکومەتی هەرێمەوە کە ئەوەش بریتییە لەوەی کە بەغدا بۆ لەمەودا هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێم نانێرێت ئەگەر هەرێم پابەندی ڕێککەوتنەکە نەبێت، چونکە پێشتر حکومەتی فیدراڵیی بەشێکی لە شایستە داراییەکانی هەرێم ڕەوانە دەکرد و بڕی پارەی ئەو نەوتەی کە دەبێت هەرێم ڕەوانەی بکات لەگەڵ نیوەی داهاتە ناوخۆییەکانی لێی دەبڕێ".

 

دوو مانگ زیاترە پڕۆژەیاسای بودجە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەند کراوە، بەڵام لەئێستادا زیاتر لە 10 دەقی ناو پڕۆژەیاساکە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە لە دادگای فیدراڵیی عێراق تانەی لێدراوە، بەوپێی پەرلەمان دەستکاریی یاساکەی کردووە کە ئەوەش بە پێچەوانەی دەسەڵاتەکانییەوەیەتی کە ئەوەش تەنها گواستنەوەی بودجەیە لە نێو دەقەکانی یاساکەدا نەک تەمویلکردن و تەرخانکردنی پارە بۆ پڕۆژە و بابەتی تر کە ئەوەش تەنها کاری حکومەتە.


بەهار محمود وتیشی، "حکومەت تانەی لە پرۆژە یاسای بودجە داوە لە دادگای فیدراڵیی، چونکە پەرلەمان دەستکاریی پرۆژەکەی حکومەتی کردووە و تەمویلی پرۆژەی تری کردووە ولەناو یاساکەدا جێگیری کردووە".
وتیشی،"هەرچەندە لیژنەی دارایی ئەوبابەتەی بەپرس وراوێژ ومیواندارێنی وەزیری دارایی و وەزارەتە پەیوەندی دارەکان کردووە، بەڵام دواجار حکومەت پەشیمان بووەتەوە و تانەی لە ئەو دەقانە داوە کە تەمویلی بۆ کراوە، حکومەت تانەی لە 10دەق داوە لەناو یاساکە".

 

لەبارەی ئەوەی کەئایا تانە لێدانی حکومەت فیدراڵیی بەپرۆژە یاساکە هۆکاری دواکەوتنی ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان، بەهار مەحمود وتی، "تانەکانی حکومەت نەبووەتە هۆکاری هەڵپەساردنی یاسای بودجە، حکومەت تەنها تانەی لە لەوماددە ودەقانە داوە کە پەرلەمان بۆ یاساکەی زیاد کردووە، کۆی گشتی یاساکە هیچ کێشەیەکی نییە".