گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

یەکێتی لەبارەى یەکگرتنەوەى پێشمەرگە هۆشداری دەدات: نابێت لایەنێك زەرەرمەند ببێت

2021.05.23 - 15:04
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی لەبارەى یەکگرتنەوەى پێشمەرگە هۆشداری دەدات: نابێت لایەنێك زەرەرمەند ببێت

ناس کورد-

فەرماندەى هێزەکانى حەفتاى پێشمەرگەى یەکێتى هۆشداری دەدات لەوەى دەبێت یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە "دادپەروەرانە بێت نەك لایەنێك لەسەر حسابی لایەنێكی دیكە زەرەرمەند ببێت".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 


لە میانەى چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ یەکێک لە میدیا فەرمییەکانی حزبەکەى، مستەفا چاوەڕەش، فەرماندەى هێزەکانى یەکەی 70ى سەر بە یەکێتى (23ى ئایارى 2021) ڕایگەیاند، "لە هەوڵەکانمان بۆ یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە بەردەوامین و بۆ ئەو مەبەستەش نزیکەى 10 ڕۆژ پێش ئێستا لەگەڵ سەرۆکى هەرێمدا بەئامادەبوونى چەند بەرپرسێکى ئەمەریکى کۆبوینەوە و کۆمەڵێک هەنگاوى باشیش نراوە"

 

مستەفا چاوڕەش جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، "ئێمە وەكو یەكێتیی هەمیشە لە هەوڵدابووین كە هێزێكی یەكگرتووی مۆدێرنی پێشمەرگەمان هەبێت, بەڵام یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە بە دادپەروەرانە بێت نەك لایەنێك لەسەر حسابی لایەنێكی دیكە زەرەرمەند ببێت."

 

لەسەر ژمارەى ئەو هێزانەش کە تا ئێستاش یەکیاننەگرتووەتەوە، فەرماندەى گشتى هێزەکانى حەفتاى یەکێتى ئەوەشى درکاندووە، تا ئێستا 28 لیواى هێزەکانى پێشمەرگە ماوە کە یەکیان نەگرتووەتەوە و لەژێر وەزارەتى پێشمەرگەدا نین.