گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارییەک لە ئەمریکاوە

ژمارەیەک گەنج دوای وەرگرتنی ڤاکسین توشی هەوکردنی ماسولکەى دڵ بوونەتەوە

2021.05.23 - 14:53
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەیەک گەنج دوای وەرگرتنی ڤاکسین توشی هەوکردنی ماسولکەى دڵ بوونەتەوە

ناس كورد-
ناوەندی چاودێریی و خۆپارێزیی لە نەخۆشییە گوزارەکانی ئەمەریکا ئاشکرای کرد، ژمارەیەک گەنج و هەرزەكار دوای وەرگرتنی ڤاكسینی دژە کۆرۆنا تووشی هەوكردنی ماسولكەكانی دڵ بوونتەوە، بۆیە لەئێستادا پێویست بەوە دەکات لێكۆڵینەوەی زیاتر بکرێت لەو حاڵەتە دەگمەنە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕەی "الحرة"ی ئەمریکی ( 23ی ئایاری 2021) بڵاویکردەوە، لیژنەی ڕاوێژكاریی لە ناوەندی چاودێریی ئەمەریكا لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، " ژمارەیەكی كەم لە گەنجان دوای کوتانیان بە ڤاكسینی دژە کۆرۆنا تووشی هەوكردنی ماسولكەكانی دڵ بوون".


ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەوانەی دوچاری ئەو حاڵەتە بوونەتەوە ژمارەیەک گەنج و هەرزەکارن، حاڵەتەکەش بەزۆری لەنێو کوڕاندا سەری هەڵداوە، بۆیە دەبێت ناوەندنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزراییە تەندروستییەکان ڕاپۆرتی خۆیان لەبارەی ئەو حاڵەتانەوە ئاراستەی دەسەڵاتی تەندروستی وڵات بکەن".


لەماوەی ڕابردوودا ئەمریكا بڕیاری دا ڤاكسینی فایزەر بۆ منداڵان و هەرزەكارانی تەمەن 12 بۆ 15 ساڵان بەكاربهێنێت.