گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ئەحمەدی نەژاد: ئەوەى ڕەخنە لە ڕژێم و بەرپرسانی ئێران بگرێت زیندانی دەکرێت

2021.05.23 - 14:18
App store icon Play store icon Play store icon
ئەحمەدی نەژاد: ئەوەى ڕەخنە لە ڕژێم و بەرپرسانی ئێران بگرێت زیندانی دەکرێت

ناس کورد-

سەرۆک کۆمارى پێشووى ئێران و کاندیدی هەڵبژاردنی ئەمساڵ بەردەوامە لە ناڕەزایەتیەکانى بەرامبەر دەسەڵاتدارانى وڵاتەکەى و ڕاشیگەیاند، ئەوەى ڕەخنە لە ڕژێم و بەرپرسانى ئێرانى بگرێت ئەوا دەیخەنە زیندانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یەکشەممە (23ى ئایارى 2021) ماڵپەڕی ئێران ئەنتەرناشیوناڵ بڵاویکردەوە، مەحمود ئەحمەدى نەژاد کە جارێکى تر خۆى بۆ پۆستى سەرۆکایەتى وڵاتەکەى کاندید کردووە لە گروپێکى "کڵەپ هاوس"دا ڕایگەیاندووە، هەموو بژاردەیەک لەبەردەم خەڵکدا سنوردار کراوە و ئەوەشى ڕەخنە لە ڕژێمەکە و بەرپرسانى بگرێت ئەوا دەخرێتە زیندانەوە.

 

نەژاد ئەوەشى پرسیووە ئیدى ئێوە چۆن دەتوانن بەرگرى لە وەها دۆخێک بکەن؟

 

ئێران ئەنتەرناشیوناڵ ئەوەشى بیرهێناوەتەوە، پێشتر و لەکاتى قەڵەمڕەوییەکەیدا، ئەحمەدى نەژادى مافى ئازادییەکانى لەوڵاتەکەیدا بەنزیک لەئازادییەکى ڕەها وەسفکردووە.

 

ئەحمەدى نەژاد لەدوو خولدا کە کۆتاییەکەى ساڵى 2013 بوو وەکو سەرۆکى کۆمارى هەڵبژێردراو لەدواى دووەمجار هەڵبژاردنەوەى شەپۆلێکى بەرفراوانى ناڕەزایەتى و خۆپیشاندان لەئێراندا لەساڵى 2009 بەو هۆیەوە دەستى پێکرد و نەیارە سیاسیەکانى بەوە تۆمەتباریان دەکرد ساختەکارى لەهەڵبژاردنەکەدا لەبەرژەوەندى ئەو کراوە ئەگینا شکستخواردووى پڕۆسەکە بووە.