گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە کێن

ئەنجومەنى ڕاژە: ئەم سێ چینە دامەزراندن دەیانگرێتەوە لەمساڵدا

2021.05.23 - 14:06
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنى ڕاژە: ئەم سێ چینە دامەزراندن دەیانگرێتەوە لەمساڵدا

ناس کورد-

ئەنجومەنى ڕاژەى فیدراڵى لە عێراق سێ چینى دیاری کرد کە بەپێى بودجەى ساڵى 2021 دامەزراندن دەیانگرێتەوە و هەروەها ڕێکاری بەهەمیشەییکردنی گرێبەستی فەرمانبەرانی کاتی ئاشکرا دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە میانەى لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراقییە، مەحمود تەمیمى، سەرۆکى ئەنجومەنى ڕاژەى عێراق (23ى ئایارى 2021) ڕایگەیاند، وەکو ئەنجومەنەکە هیچ پلەیەکى وەزیفیان نییە جگە لەوەى کە لە وەزارەتى تەندروستیدا بەپێى پلەبەندى پزیشکى هاتووە، هەروەها لەوانە کە لەلایەن وەزارەتى ئاوەدانى و نیشتەجێکردنەوە هاتووە و ساڵانى 2016 و 2107 دیاریکراون بۆ دامەزراندن بەپێى بودجەى ساڵى 2020.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەو چینانەی کە بەپێى بودجەى ئەمساڵ دامەزراندن دەیانگرێتەوە بریتین لە لەوانە لە یاسای پلەبەندى پزیشکی ژمارە 6ى ساڵى 2000 هاتوون، هەروەها هەڵگرانى بڕوانامەى باڵا و یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان.

 

سەرۆکى ئەنجومەنى ڕاژەى عێراق باسى لەوەش کردووە، هەڵگرانى بڕوانامەى باڵا بەپێى مادەى 12ى بودجەکە لە دەزگا حکومییەکاندا دامەزراندن دەیانگرێتەوە و ئەنجومەنیش چاوەڕوانى دەرکردنى ڕاستاندى میلاکاتە لەلایەن وەزارەتى داراییەوە.

 

تەمیمى دەشڵێت، ئەنجومەنەکەیان قسەى لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا کردووە بۆ ئەوەى داتاى وردیان لەبارەى خاوەن بڕوانامە باڵاکان و دەرچووە یەکەمەکانەوە بۆ ڕەوانە بکەن.

 

سەرۆکى ئەنجومەنى ڕاژە ئەوەشى خستووەتەڕوو، یاسایى بودجەى ساڵى 2021 چارەسەرى بۆ فەرمانبەرە گرێبەستەکانى حکومەت کردووە ئەوانەى پێنج ساڵ بەسەر خزمەتەکەیاندا تێپەڕى کردبێت ئەوا دەکرێنە میلاکی هەمیشەیی.