ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر سەرجەم هاووڵاتیان و خاوەن و شۆفێرانی تاکسی ئاگاداردەکاتەوە، لەکاتی کڕین و فرۆشتنی تاکسی مەرج نییە تاکسییەکە لۆگۆ و لەزگە و کارتی بۆ کرابێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر (یەکشەممە 23ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "سەرجەم هاووڵاتیان و خاوەن و شوفێرانی تاکسی ئاگادار دەکەینەوە کە بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی تاکسی پێویست ناکات و مەرج نیە کە تاکسیەکە لۆگۆ و لەزگە و کارتی بۆ کرابێت، بەڵکو ئەو ڕێکارانە بەجیا دەکرێن."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " لە ئەمڕۆوە هەر هاووڵاتیەک بیەوێت کڕین و فرۆشتن بە تاکسی بکات ئازادە و کارەکانی باج و لەزگە و بایۆمەتری تەنها بۆ شوفێرەکە دەکرێت، نەک خاوەنەکەی."