گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نهێنییەکەى درکاند

ئۆپرا نهێنییەکی درکاند: بۆ ماوەی چوار ساڵ دەستدرێژی سێکسی کرایەسەرم

2021.05.23 - 13:05
App store icon Play store icon Play store icon
ئۆپرا نهێنییەکی درکاند: بۆ ماوەی چوار ساڵ دەستدرێژی سێکسی کرایەسەرم

ناس کورد-

ئۆپرا وینفری، ژنە پێشکەشکارو ڕاگەیەندکاری دیاری ئەمەریکا و جیهان ئاشکرای کرد، لە تەمەنی منداڵیدا چەند جارێک لەسەر دەستی کەسێکی نزیکییەوە دوچاری دەستدرێژی سێکسی بووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئۆپرا لە میانەی بەشداریکردنیدا لە بەرنامەی "The Me You Can't See" دیکۆمێنتاری (23ی ئایاری 2021) بینەرانی توشی شۆک کرد و نهێنییەکی چاوەوڕوانەکراوی تەقاندەوە کاتێک بە گریانەوەی وتی، "منداڵ بووم لەلایەن کوڕی مامەوە کە ئەو کاتە تەمەنی 19 ساڵ بووە چەند جارێک دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەرم".


ژنە پێشکەشکارە دیارەکەی ئەمەریکا وتیشی، "لە تەمەنی نۆ تاوەکو 12 سالی بە بەردەوامی ئەو کوڕە مامەم دەستدرێژی کردووەتە سەرم، ئەوکاتەش نەمزانیوە دەستدرێژی سێکسی مانایی چییە و ئەوکارەی کە ئەو بەرانبەر بە منی دەکات بۆچییە و تەنانەت ئەوەشم نەزانیوە کە منداڵ چۆن دروست دەبێت و ژیانی سێکسیش چییە".


وینفری کە لە ئێستادا تەمەنی 67 ساڵە ئەوەشی وت، "ئەو دۆخەم بە سەختی تێپەڕکردووە، بەڵام بۆم دەرکەوتووە کە کچە منداڵی بچوک ژیانی مسۆگەر نییە لە نێو گۆمەڵگەیەک کە بڕوای تەنها بە نێرینە و پیاوی سالاری هەبێت".


ئاماژەی بەوەشکردووە، "ماوەیەکی زۆر ئەم قۆرساییەم خستبووە سەر شانم و نەمدەویست بۆهیچ کەسێکی باس بکەم، چونکە وامدەزانی کە ئەوە تاوانی منە، بەڵام لە ئێستادا زۆر بە بوێرانە دەتوانم باسی ئەو بیرەوەرییە تاڵە بکەم".


قسەکانی ئۆپیرا لە میانەی ئەڵقەیەکی دیکۆمێنتاری Me You Can't See دابوو کە تێیدا لە پاڵ شازادە هاری و لەیدی گاگا و گلێن داک دەرکەوت کە وەک پاڵپشتییەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشەی تەندروستیی دەروونی بەشداریان تێیدا کردبوو.