گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ پڕۆژەی بچوک

بانکی ناوەندی قەرزی 30 تاوەکو 50 ملیۆن دیناری دەداتە گەنجان

2021.05.23 - 10:48
App store icon Play store icon Play store icon
بانکی ناوەندی قەرزی 30 تاوەکو 50 ملیۆن دیناری دەداتە گەنجان

ناس کورد-
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق ڕایگەیاند، بە مەبەستی دۆزینەوەی کار بۆ گەنجان و بە پاڵپشتی بانکی ناوەندیی عێراق، پڕۆژەی گەشەپێدانیی ڕاستەقینە بۆ ئەو توێژە فەراهەم دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عادل ڕکابی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی عێراق (23ئایاری 2021)  ڕایگەیاند، وەزارەت توانیویەتی تائێستا هەلی کار بۆ 570 هەزار کەس لە کەرتی تایبەت و تێکەڵاودا دەستبەر بکات و پرۆژەی تەرخانکردنی 600 ملیار دیناری لە بانکی ناوەندیی عێراق تەواو کردووە کە مەبەست لێی پاڵپشتیکردنی گەنجانە کە لەڕێگەیەوە دەتوانن پڕۆژەی بچوک بۆخۆیان دروست بکەن.

 

وتیشی، "دوای تەواوبوونی پڕۆژەکە، بڕیارە لەڕێگەی بانکی ناوەندیی عێراق و بانکە ئەهلییەکانە بەبڕی 35 ملیۆن بۆ 50 ملیۆن دینار قەرز بدرێت بە گەنجان بۆ ئەوەی پرۆژەیەکی گەشەپێدان بۆ خۆیان دابمەزرێنن".

 

ڕکابی جەختی کردەوە کە "کەمکردنەوەی پارەی تەرخانکراو لەلایەن لیژنەی داراییەوە بۆ وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتیی لە بودجەی 2021دا لە نێوان 400 بۆ 500 هەزار کەسی دیکەی لە هاوڵاتیانی عێراق بێبەش کردووە لە سودمەندبوون لە موچەی دەستبەری کۆمەڵایەتی".


وتیشی، "حکومەت شەش تریلیۆن و 600 هەزار دیناری بۆ وەزارەتەکەی تەرخانکردووە، بەڵام لیژنەی دارایی پەرلەمان زیاتر لە دوو ملیار دیناری لەو پارە تەرخانکراوە کەم کردووەتەوە، ئەوەش وایکردووە کەسانێکی دیکە لە موچەی دەستبەر کۆمەڵایەتی بێبەش بن".

 

ڕکابی وتیشی، "بەپێی ئەو بودجەیەی کە لەبەردەستدایە، بریاردراوە بەگوێرەی خشتەیەکی نوێی موچەی تۆڕی کۆمەڵایەتی لەنیوان 25 هەزار تا 100 هەزاری دیکەی بچێتەسەر و زیاد بکات، کەمکردنەوەی بودجەی وەزارەتەکەمان زیاترلە 50 هەزارکەسی دیکەی وەک بەخێوکەری پەککەوتە و کەمئەندامی لە وەرگرتنی موچە دەستبەری کۆمەڵایەتیی بێبەش کردووە".

 

ئاماژەی بەوشکردووە،" یاسای خانەنشینی و دەستبەری کۆمەڵایەتیی یەکێکە لە یاسا ستراتیژییەکان کە لەلایەن پەرلەمانەوە دەنگی لەسەر دراوە، مافی ملیۆنان کەس لە کەرتی تایبەت و تێکەڵاو مسۆگەر دەکات، یاساکە هەلی کار بۆ ژمارەیەکی زۆر لەگەنجان دابین دەکات لەکەرتی تایبەت کە بۆ لەمەودوا پارێزراو دەبێت بەچەترێکی یاسایی".