گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دواکەوت

2021.05.23 - 08:56
App store icon Play store icon Play store icon
سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دواکەوت

ناس کورد-

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا کە بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجام بدرێت دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو، سەردانەکەش بۆ دۆزینەوە و دیاریکردنی میکانیزمێکە بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە و ناردنی پشکی هەرێم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بەپێی ئەو زانیارییانەى کە ناس کورد لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەستیکەوتووە (23ی ئایاری 2021)، بڕیارە شاندەکە هەمان ئەو شاندە بێت کە پێشتر بۆ دانوستان و ڕێککەوتن لەگەڵ عێراق دەچوونە بەغدا، بڕیار بوو ئەمڕۆ بچنە بەغد، بەڵام دواکەوت.

 

سەرچاوەکە ئاماژەی بە هۆکاری دواکەوتنەکەى نەکرد.

 

 

ڕۆژی 18ی ئایاری 2021، قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، لە دوای تێپەڕاندنی یاسای بودجەی 2021 پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە ئاستێکی زۆر باشدایە و جەختی کردەوە کە لەم هەفتەیەدا شاندی دانووستانکاری هەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە بۆ دیاریكردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە.

 

هاوکات ڕێباز حەملان، یاریدەدەرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم بۆ کاروبارى دارایی (19ی ئایاری 2021) وتی، هێشتا دیار نییە چەند بڕە پارە لە بەغداوە ڕەوانەى هەرێم دەکرێت، بەڵام ئەم هەفتەیە شاندى هەرێم دەچنە بەغدا و میکانیزمەکەى دیاری دەکەن دواتر پارەکە رەوانە دەکرێت.