گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆی گڕکانەکە ببینە

ڤیدیۆ؛ بەهۆی تەقینەوەی گڕکانێک دانیشتووانی شارێک هەڵدێن و شارەکە چۆڵ دەکەن

2021.05.23 - 08:37
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

بەهۆی تەقینەوەی گڕکانی نیاراگۆنگۆ کە یەکێکە لە گەورەترین گڕکانەکانی جیهان، حکومەتی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات فەرمانی بە دانیشتووانی شاری گۆما کرد شارەکە چۆڵ بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنێ شەممە 22ی ئایاری 2021، گڕکانی نیراگۆنگۆ لە سونری وڵاتی کۆنگۆی دیموکرات تەقییەوە و بەشێوەیەکی مەترسیدار هەڵدەقوڵێت و ئاسمانی ناوچەکەی سور کردووە.

 

 

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، پاتریک مۆیا، وەزیری ڕاگەیاندنی کۆنگۆ لە تویتێکدا ڕایگەیاند، "بەهۆی مەترسییەکانی گڕکانەکەوە پلانی چۆڵکردنی شاری گۆما چالاک کراوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دانیشتووانی شارەکە بەرەو سنوری وڵاتەکەیان لەگەڵ ڕواند هەڵهاتوون و لە زۆربەی بەشەکانی شارەکەش کارەبا بڕاوە.

 

داریۆ تێدێسکۆ، شارەزای بواری بورکانەکانە بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، بورکانەکە هیچ مەترسییەکی بۆسەر شاری گۆما نییە، بەتایبەت کە بورکانەکە بەرەو ڕۆژهەڵات هەڵقوڵاوە، بەرەو سنوری رواندا.

 

نیراگۆنگگۆ یەکێکە لە چالاکترین گڕکانەکان لە ئاستی جیهاندا و ئەو پسپۆڕە بەدوری دەزانێت، زیانەکانی بگاتە شاری گۆما.