گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

تەندروستى عێراق: ڕێژەى ئەوانەى ڤاکسین وەردەگرن بەشێوەیەکى بەرچاو زیاد دەکەن

2021.05.22 - 23:42
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى عێراق: ڕێژەى ئەوانەى ڤاکسین وەردەگرن بەشێوەیەکى بەرچاو زیاد دەکەن

ناس کورد- 

وەزارەتى تەندروستیى عێراق جەختلەوەدەکاتەوە، لەئێستادا ڕێژەیەکى باشترى خەڵک پێشوازى لە ڤاکسینەکان دەکەن و پێشبینى ئەوەش دەکەن لە نیوەى دووەمى ئەمساڵ پێشوازییەکى گەورە لە ڤاکسینەکان بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕیاز حلفى، بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى گشتى سەربە وەزارەتى تەندروستى (22ى ئایارى 2021) بە ئاژانسى هەواڵى عێراقییەى وتووە، پێشوازى کردن لە ڤاکسینەکانى کۆرۆنا زیادى کردووە و قەرەباڵغى لە شوێنەکانى وەرگرتنى ڤاکسین دروست بووە.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، بەشێک لە هاوڵاتیان دودڵن لە وەرگرتنى ڤاکسین بەڵام ڕۆژە بە ڕۆژ ئەوە بەرەو کەمبوونەوە دەچێت و زۆرینەى هاوڵاتیان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەى کە پێویستە ڤاکسین وەربگرن.

 

ئەو بەڕێوەبەرە گشتییەى وەزارەتى تەندروستى باسى لەوەشکردووە، هۆکارى کەمبوونەوەى ئەوانەى کە ڤاکسین وەردەگرن لە ئێستادا بۆ نەبوونى بڕى پێویست ڤاکسین دەگەڕێتەوە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى بەرهەمى ئەو کۆمپانیایانەى ڤاکسین بەرهەمدەهێنن سنوردارە و بڕى پێویست ناگاتە عێراق.

 

حلفى لە بەشێکى ترى قسەکانیدا وتویەتى، لە سەرەتاى نیوەى دووەمى ئەمساڵ بڕێکى زیاتر ڤاکسین دەگاتە عێراق و ژمارەى ئەوانەى دەکوترێن بەشێوەیەکى گەورە زیاد دەکەن.

 

عێراق هەریەکە لە ڤاکسینەکانى ئەسترازینیکا، سینۆفارم و "فایزەر - بیۆنتیک" بەکاردەهێدەێت و لەماوەى ڕابردوودا ئەوەشى ئاشکرا کرد، کە گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیاى مۆدێرنا واژۆ کردووە بۆ دابینکردنى ڤاکسین.