گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

سەماکەى یوسرا خراپ بەسەریدا شکایەوە (ڤیدیۆ)

2021.05.22 - 23:12
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد- 

بەشداریکردن لە ئاهەنگێک و سەماکردنى ئەکتەرێکى دیارى میسرى بووە جێى ڕەخنەیەکى زۆرى میسرییەکان، ئەوەش بەهۆى ئەوەى لە هەمان ڕۆژدا هاوڕێیەکى گیانى لەدەستدابوو، ڕەخنەکان تەنها ئەو ژنە ئەکتەرەى نەگرتەوە و چەندین ئەکتەرى تر هەمان ڕەخنەکان ڕووبەڕیان کرانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکانى هەواڵى میسرى (22ى ئایارى 2021) بڵاویانکردووەتەوە، دواى ئەوەى سەمیر غانم ئەکتەرى ناسراوى میسرى بەهۆى کۆرۆناوە کۆچى دوایى کرد، ژنە ئەکتەرى دیارى میسرى ناسراو بە "یوسرا" تویتێکى کردووە و تێیدا نوسیویەتى "هاوڕێى خۆشەویستم و خۆشەویستى هەمووان، ئازارى دڵ بەهۆى دابڕانت پێناسە ناکرێت".

 

ڕونیشکراوەتەوە، دواى تەنها چەند کاتژمێرێکى کەم لە ئامادەبوون لە پرسەکەى، یوسرا و ژمارەیەک ئەستێرى ترى میسرى لەناویاندا "لەبلەبە" و "ئیلهام شاهین" چوونەتە ناوچەى "جونە" و ئامادەى ئاهەنگى هاوسەرگیرى کوڕى پیاوێکى دەوڵەمەند بوون.

بەپێى زانیارییەکان، تیرى ڕەخنەکان بەتایبەتى ڕووبەڕووى یوسرا کراوەتەوە، ئەوەش دواى ئەوەى لە گرتەیەکى ڤیدیۆییدا کە بە شێوەیەى فراوان لە تۆڕى کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت سەما دەکات و گۆرانى دەڵێت لەپاڵ گۆرانیبێژ عەمرو دیاب.

 

بەکارهێنەرانى تۆڕى کۆمەڵایەتییەکان یوسرا بە "دووڕوو" و لەبەرچاونەگرتنى هەستى خێزانى سەمیر غانم تۆمەتبار دەکەن، بەتایبەتى کە یوسرا چەندین ساڵە پەیوەندى هاوڕێیەتى لەگەڵ هاوسەرەکەى غانم هەیە، بەهۆى زۆرى ڕەخنەکانەوە یوسرا بژاردەى نوسینى کۆمێنتى لەسەر ئەو پۆستە لابردووە کە بۆ کۆچى دوایى هاوڕێکەى نوسیبوى.

 

لەلایەکى ترەوە بەشێک لە بەکارهێنەرانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەرگریان لەو ژنە ئەکتەرە کردووە و پێیان وایە، خەم و خەفەت واتاى ئەوە نییە کە واز لە سەما و لەبەرکردنى جلى ڕەنگاو ڕەنگ بهێنیت، بەپێویستیشى دەزانن ڕێزى هەستى کەسانى تر بگیردرێت پێش ئەوەى بڕیارى پێشوەختە بدرێت.